ژیان دڵرفێنترە لەگەڵ Samsung Galaxy AI

چاوەڕوانی سەردەمێکی نوێ و بێوێنە بە کە پێداویستییەکانی ڕۆژانەت بە شێوەیەکی داهێنەرانە و سروشتی دابین دەکات.
ئاشنابە بە کامێرایەکی پێشکەوتوو کە نەوەیەکی نوێی بزوێنەری ProVisual ی پێشکەوتووی تێدایە و توانای وێنەگرتن
و دەستکاریکردن باشتر دەکات، بۆیە دەتوانیت لە هەر دۆخێکی ڕووناکیدا بێت وێنەی سروشتی بچرکێنیت.
جگە لەوەی بە هاوکاری بەهێزترین چارەسەرکەری تایبەت بە ئامێرەکانی Galaxy، لەگەڵ ئەنجامدانی هەر کارێك خۆت لە لوتکەی کاراییدا دەبینیت.

تەنها پێویستە وەڵامی پرسیارەکان بدەیتەوە بۆ بەدەستهێنانی کۆبۆنێک بە بەهای 72,500 د.ع کارا بۆ بەکارهێنان لەکاتی داواکردنی پێشوەختە و چانسی بردنەوەی بیستۆکی Galaxy Buds3.

بەشە پێویستەکان

ئێستا چ جۆرێکی مۆبایل بەکاردەهێنیت؟

(یەک وەڵام)

ماوەی چەند دەبێت ئەو مۆبایلەی ئێستات بەکاردەهێنیت؟

(یەک وەڵام)

ئارەزووی چ جۆرێکی بەرهەم دەکەیت؟

(فرە وەڵام)

پێتوایە چ تایبەتمەندیێکی مۆبایل سوود لە زیرەکی دەستکرد وەردەگرێت؟

(فرە وەڵام)

سوپاس بۆ خۆتۆمارکردنت
کۆدی کۆبۆنەکەت دەنێردرێت بۆ ئیمەیڵی تۆمارکراو

پرسیارە باوەکان

هەمووان دەتوانن بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی بۆنەی Galaxy Unpacked بن لە Samsung.com، لە ڕێکەوتی 22 کانوونی دووەمی 2025،
کاتژمێر 9:00 ی شەو بە کاتی هەولێر

لەگەڵ تەواوکردنی کرداری ناو تۆمارکردندا، کۆمەڵێك تایبەتمەندی تایبەت بەدەستدەهێنیت، وەك کۆبۆنی ئەلیکترۆنی،
نوێکاری تایبەت و پەیوەست بە مۆبایلە نوێیەکانی Galaxy S series!

مۆبایلە نوێیەکانی Galaxy S Series بەوە جیا دەکرێنەوە کە خاوەن کارامەییەکی سەرسوڕهێنەر و دیزاینێکی گونجاو و باریکن لە نێو ئامێرێکی تۆکمەدا. ئامادەبە بۆ ئاشنابوون بە زیرەکییەکی بێهاوتا لە ئاستێکی باڵاتردا، و تەماشا بکە چۆن تەکنیکی Galaxy AI و ڕووکاری One UI 7 تواناکانت زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی کاری زیاتر بە شێوەیەکی کاریگەرتر ئەنجام بدەیت. سەرباری کۆمەڵێك چاکسازی لە ڕووی کامێرا و دەستکاریکردنی وێنە، دەتوانیت کاری داهێنەرانەی زیاتر ئەنجام بدەیت. هەروەها بە بوونی چارەسەرکەرێکی پێشکەوتوو، دەتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژتر ئەو کارە ئەنجام بدەیت کە دەیخوازیت.

ئەم ئامێرە تەکنیکی Galaxy AI و ڕووکاری One UI 7 لەخۆدەگرێت بۆ دروستکردنی ڕووکارێکی تایبەتمەندتر و داهێنەرانەتر. سەرنج بخە سەر ئەزموونی بەکارهێنان هاوشان بە تەکنیکە نوێیەکانی Galaxy AI لێوان لێو لە تایبەتمەندی نوێ و سەرسوڕهێنەر، کە لەگەڵ ئارەزووە کەسییەکانت دەگونجێت و زۆر بە ئاسانی دەتوانیت ئەرکەکانی ڕۆژانەت ئەنجام بدەیت لە ڕێگەی فەرمانە دەنگییەکانەوە.

تواناکانی مۆبایلە زیرەکەکەت فراوانتر بکە بە Galaxy. کاتێك پرۆسەی گۆڕینەوە ئەنجام دەدەیت، دەتوانیت وەڵامی چەند
پرسیارێك بدەیتەوە بە ئۆنلاین و دەستبەجێ کرێدیتی بەهای مۆبایلەکەت وەربگریت. لەگەڵ Smart Switch دەرك بە ئاسانیی گۆڕینکارییەکان دەکەیت بۆ Galaxy، کە یارمەتیت دەدات داتاکانت بە ئاسانی بگوازیتەوە. هەروەها کاربەرنامەی
Try Galaxy هەیە کە کارئاسانیت بۆ دەکات ڕووکاری One UI لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت ئەزموون بکەیت. کاتێک مۆبایلەکەت دەگۆڕیت بە مۆبایلیلێکی نوێی Galaxy ، هەست بە جیاوازیی سیستەمی Galaxy دەکەیت و سەرسام دەبیت بە خێرایی و کارایی ئامێرەکەت.

داتای ئۆفەری گۆڕینەوە پشت دەبەستێت بە ناوچە، وڵات یان کۆمپانیای دابینکەری هێڵ.