سامسۆنگ بە شێوەیەکی ڕوون مامەڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانی کڕیارەکان دەکات و کرداری پاراستنی نهێنیپارێزی بە تەکنەلۆژیای ئاسایشی پێشکەوتوو دابین دەکات بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بە متمانەوە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بەکاربهێنن.
تایبەتمەندییەکانی پاراستنی زانیاری کەسیی دامەزراو
نیشاندەری نهێنیپارێزی، مۆلەتی بەکارهێنان
ئاگادار دەکرێیتەوە کە بەبێ ڕێپێدانی خۆت وێنە نەگیرێت و تۆمار نەکرێت
هەندێک ئەپ وەکو مۆبایل، کامێڕا، تۆمارکەری دەنگ، Bixby پێویستیان بە ڕەزامەندی تۆ هەیە بۆ بەکارهێنانی مایکرۆفۆن و کامێڕا، چونکە مایکرۆفۆن و کامێڕا توانای دەسپێگەیشتن بە تایبەتترین زانیاریەکانت دەدەن.
کاتێک مایکرۆفۆن و کامێڕا بەکاردەهێنرێت، خاڵێکی سەوز لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی شاشەکە دەردەکەوێت. تکایە بە وردی سەرنج بدە کام ئەپلیکەیشن بەکاردەهێنرێت.
تکایە ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن خزمەتگوزارییەکانەوە دەستیان پێدەگات لە ئەپلیکەیشنی ‘Settings (ڕێکخستنەکان)’ بپشکنە و ئەپلیکەیشنەکان کۆنترۆڵ بکە بۆ ئەوەی تەنها دەستیان بگات بە زانیاریی پێویست.
Samsung Health
زانیارییە تەندروستییەکانت بە سەلامەتی و پارێزراو دەمێننەوە
زانیارییە تەندروستییەکانت، وەک بەرزی و نزمی کێش، فشاری خوێن، ڕێژەی لێدانی دڵ و پێکهاتەی جەستە، کە لەلایەن Samsung Health کۆدەکرێنەوە، هەموویان بە شێوەیەکی پارێزراو کۆدی بۆ دادەنرێت و لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئاسایشی Knox هەڵدەگیرێن. ئەو زانیاریانەی کۆکراونەتەوە بەبێ ڕەزامەندی تۆ لەگەڵ کەس هاوبەش ناکرێت.
(بەڵام لە کاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوبەشی، تەنها ئەو زانیاریانەی کە پێویستن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ڕەزامەندی تۆ هاوبەش دەکرێن. دەتوانیت هەرکاتێک بتەوێت بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییانە ڕابگریت.)
Bixby
داتای دەنگیت بە نهێنی دەمێنێتەوە
Bixby هەوڵ دەدات تەنها سەرنج بداتە ئەوەی تۆ دەیڵێیت. کاتێک پرسیار دەکەیت، “کەشوهەوا چۆنە ئەمڕۆ؟”، Bixby دەستبەجێ دەنگەکەت دەگۆڕێت بۆ تێکست و داتای دەنگەکەت دەسڕێتەوە. داتاکانی دەنگ دەکرێن بە کۆد و تەنها بە ڕەزامەندی تۆ بۆ مەبەستی فێربوون دەنێردرێت بۆ سێرڤەر. بۆیە بە متمانەوە قسە لەگەڵ Bixby بکە.
چاودێری ماڵ
هەرکات دەنگ و جوڵەت دۆزرایەوە ئاگادار دەکرێیتەوە
دەتوانیت ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە کە لەلایەن +Jet Bot AIـەوە دەنێردرێت بپشکنیت، تەنانەت کاتێک کە لە ماڵەوەش نیت.
دەتوانرێت تایبەتمەندی چاودێریکردنی ماڵ لەسەر +Jet Bot AI لە هەر کاتێک بتەوێت بە دڵی خۆت دابگیرسێنیت و بکوژێنیتەوە. کاتێک چاودێریکردنەکە بەکاردەهێنیت +Jet Bot AI ڕووناک دەبێتەوە. هەموو دەنگ و ڤیدیۆکانی چاودێریکراو بە کۆد دەنێردرێن و بە مەبەستی پاراستنی نهێنیپارێزی تۆ، لە ئامێرەکەدا هەڵناگیرێت.
Samsung Internet
بە سەلامەتی و پارێزراوی ئۆنلاین بمێنەرەوە
زۆر شت هەیە لە وێبدا بۆ ئەنجامدان. هەواڵەکان دەخوێنیتەوە و بازاڕ دەکەیت و لەنەخشەدا دەگەڕێیت. لەکاتی ئەنجامدانی ئەمانەدا، ماڵپەڕەکان مێژووی گەڕانەکەت شی دەکەنەوە و داتاکان بەکاردەهێنن بۆ پیشاندانی ڕێکلام کە لەگەڵ ئارەزووەکانی تۆ بگونجێت. ئینتەرنێت بە سەلامەتی زیاتر بەکاربهێنە بە ڕێکخستنی Smart Anti-Tracking بۆ ڕێگریکردن لە ماڵپەڕەکان یان ڕێکلامکەران لە شوێن پێهەڵگرتن و بەکارهێنانی زانیارییەکانت بەبێ ڕەزامەندی تۆ.
Private Share، فۆڵدەری پارێزراو
داتا گرنگەکان بە ئاگاییەوە هاوبەشی بکە
دەتوانیت لە کاتی هاوبەشکردنی وێنەکان زانیارییەکانی شوێن لابەریت.
دەتوانرێت Private Share بەکاربهێنرێت کاتێک پێویستت بە ناردنی ناوەڕۆک بێت وەک وێنەی گرنگ، دەنگ، ڤیدیۆ و بەڵگەنامە.
دەتوانیت ڕیکەوتی بەسەرچوون بۆ ناوەڕۆکی هاوبەش دابنێیت، و بە شێوەیەکی خۆکارانە دەسڕێتەوە.
هەروەها لە هەر کاتێکدا دەتوانیت لە دوورەوە ناوەڕۆکی هاوبەشکراو لە ئامێری وەرگرەکە بسڕیتەوە.
وەرگرەکان ناتوانن ناوەڕۆکی هاوبەشکراو کۆپی بکەن، پاشەکەوت بکەن، یان دووبارە هاوبەشی پێ بکەنەوە.
ئەگەر فایلت هەیە کە ناوەرۆکی هەستیاریان تیایە، دەتوانیت بە سەلامەتی زیاتر لە فۆڵدەری پارێزراو (Secure Folder)ـدا هەڵیانبگریت کە بە سەلامەتی تەنها لەسەر ئامێرەکە هەڵدەگیرێت.
Smart Hub
ڕێکخستنەکانی نهێنیپارێزی خۆت بە ئاسانی بپشکنە و بگۆڕە
لەڕێگەی Samsung Smart Hub دەتوانیت جگە لە پەخش کردن، بە ئاسانی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بەکاربهێنیت. دەتوانیت چەندین ئامێر بەیەکەوە گرێبدەیت بۆ چێژوەرگرتن لە تۆمارکردنی پلان بۆداڕێژراو، گەڕان و یاریکردن. سەرەڕای چێژوەرگرتن لە گشت خزمەتگوزارییەکان، دەتوانیت لەهەر کاتێك بچیت بۆ ئەپی ’Privacy Choices’ لە شاشەی دەستپێکی Smart Hub بۆ ئەوەی بزانیت چۆن زانیارییە کەسییەکانت بۆ خزمەتگوزارییەکە بەکاردەهێنرێن و ڕێکخستنەکانت بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت بگۆڕیت.
Samsung Advertising
کۆنتڕۆڵی ئەو ڕێکلامانە بکە کە دەیانبینیت
ڕەنگە لە ناو ئەو ئەپلیکەیشنانەی کە بەکاریان دەهێنیت یان لە ئامێرەکانی دەوروبەرت رێکلامەکانی سامسۆنگ ببینیت. ئەو زانیاریانەی کە بۆ پێدانی ڕێکلامە کەسییەکان بەکاردەهێنرێن دەتوانرێت لە ‘Settings (ڕێکخستنەکان)’ بدۆزرێتەوە، و دەتوانیت لە هەر کاتێک حەزبکەیت ڕێکلامە کەسییەکان بکوژێنیتەوە. ئەگەر ڕێکلامە کەسییەکان بکوژێنیتەوە، ڕێکلامەکانی سامسۆنگ بەردەوام دەبن لە پیشاندان، بەڵام ئەم ڕێکلامانە پەیوەندییان بە ئارەزووەکانی تۆوە نییە.
زانیارییە کەسییەکانت بە سەلامەتی بەڕێوەببە
ئێمە ماڵپەڕێك دابین دەکەین کە دەتوانیت لەوێ بە سەلامەتی داتا کەسییە بەهادارەکانت بەڕێوەببەیت.
دەتوانیت بزانیت کام داتا لە ئەپ و خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ کۆدەکرێتەوە و بەکاردەهێنرێت.