هەنگاوەکانمان بەرەو داهاتوویەکی باشتر
ئێمە کارامەیی وزە و سووڕی بازنەیی سەرچاوە بۆ بەرهەمەکانمان بە درێژایی تەواوی سووڕی ژیانیان لەبەرچاو دەگرین. ئەمەش بریتییە لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی جۆراوجۆر لە قۆناغەکانی وەرگرتن لە سەرچاوە، بەرهەمهێنان، دابەشکردن، بەکارهێنان و ڕیسایکلکردن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانمان لەسەر ژینگە.
هەوڵەکانمان بۆ وزە
ئێمە تەکنەلۆژیای جۆراوجۆرمان پەرەپێداوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە ڕێگەی
ئەو ئامێرانەی کە بە کارامەیی وزە بەکاردەهێنن. بەهۆی چارەسەرەکانمان، دەتوانیت کاریگەری لەسەر هەردوو پارەی تێچووی بەکارهێنانی وزە و ژینگە دروست بکەیت.
SmartThings Energy
لە ژیانی تۆدا
بە SmartThings Energy وزەکەت بەڕێوەبەرە.1 ئەپی SmartThings Energy بە پێوەرە زیرەکەکەتەوە ببەستەوە بۆ هەڵبژاردنی بژاردەی وزەی باشتر. بەبێ ماندووبوون بەکارهێنانی وزەکەت بەڕێوەببە، ئامانجەکانی بەکارهێنانی وزە دابنێ و ئاگادارکردنەوە وەربگرە کاتێک زیاتر وزە بەکاردەهێنیت.
بە شێوەیەکی خۆکارانە
ڕووناکی تەلەفزیۆنەکەت ڕێک بخە
مۆدێلەکانی TV 2 کە لە ساڵی 2024ـەوە بڵاوکراونەتەوە لە ڕێگای هەستکردنی ژیرانە بە ڕووناکی وزە پاشەکەوتدەکەن. سەیری زنجیرە تەلەفزیۆنییە دڵخوازەکانت بکە بە پاشەکەوتکردنی وزە 3 لەسەر Neo QLED.
هەوڵەکانمان بۆ سەرچاوە
ئێمە پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان لەبەرچاو دەگرین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە کەرەستەکان دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە، و پاشەڕۆکان کەم دەبنەوە. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی هەنگاوی بچووکەوە گۆڕانکاری لەپێناو ژینگە دروست بکەین.
دووبارە بەکارهێنانەوەی شتە فڕێدراوەکان بۆ بەرهەمی نوێ
ئێمە تەکنەلۆژیای داهێنەرانەمان پەرەپێداوە بۆ ڕیسایکڵکردنی تۆڕە فڕێدراوەکانی ماسیگرتن و شتە فڕێدراوەکانی تر، وەک بەرمیلی ئاو و کەیسی سی دی، کە مەترسی تێکدانی ژینگەیان هەیە.
بە دەستپێکردن لە Galaxy S22 Ultra4ـەوە، ئەم ماددانە لە بەرهەمی جۆراوجۆردا جێگیرکراون، کە Galaxy smartphones ( S24 Ultra، Z Fold6، Z Flip6)5، Tab S9 Ultra6، Watch Ultra7، Buds3 Pro8، SolarCell remote9، و Bespoke Jet™ AI10 دەگرێتەوە.
کەمکردنەوەی دەردانی مایکرۆپلاستیک لە جلشۆرەوە
دەتوانیت دەردانی مایکرۆپلاستیک لە جلشۆرەکەتەوە کەم بکەیتەوە بە Less Microfiber™ Cycleـی ئامێرەکانی جلشۆرینمان، کە بە شێوەیەکی کاریگەر ڕشتنی مایکرۆپلاستیک بە ڕێژەی %1154 کەمدەکاتەوە و Less Microfiber™ Filter کە نزیکەی %89-98ـی مایکرۆپلاستیکەکان کە لە کاتی شوشتندا ئازاد دەکرێن دەگرێت.12
Samsung Galaxyـی کۆن بەشێوەیەکی نوێ وەک ئامێری ناوماڵەوە بەکارهێنراوەتەوە
Samsung Galaxy کۆنەکەت بگۆڕە بۆ ئامێرێکی Smart Home، یارمەتی پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان و کەمکردنەوەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی دەدات.
دووبارە دروستکردنەوە، نەک فڕێدان
پرۆسەکەمان ژیانێکی نوێ دەهێنێتە دەبەخشێتە کەرەستە کۆنەکانەوە، لە ڕێگەی ڕیسایکلکردنی پاشماوەی ئەلیکترۆنیەوە دەیانگۆڕێت بۆ سەرچاوەی بەنرخ.
پڕۆگرامی ڕیسایکلکردنی ناوچەیی
ئێمە پاشماوەی ئەلیکترۆنی وەردەگرین و ڕیسایکلیان دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پلان و ڕێکخراوەکانی ڕیسایکلکردنی ناوخۆیی.
داتای ژینگە
دایبگرە و زانیاری لەسەر سیاسەت و ڕێنماییە ژینگەییەکانی Samsung Electronics بەدەستبهێنە.
- بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی 1 SmartThings Energy بەپێی وڵات، ناوچە، یان ئامێر دەگۆڕێت. بەردەستە لەسەر Android و ئامێرەکانی iOS (Android OS 9↑, iOS 14↑). پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. هەموو ئامێرەکان پێویستە لە ئەپڵیکەیشنی SmartThingsـدا تۆمار بکرێن بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی وزە. تایبەتمەندی AI Energy Mode ڕەنگە بەپێی وڵات، ناوچە، یان ئامێر جیاوازبێت. دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی یاخود ئەگەر پارەی کارەبای مانگانەی خەمڵێنراوت لە ئامانجی پێشوەختە دیاریکراوەکەت زیاتر بێت، هەموو ئامێرە زیرەکەکانی گونجاوت بگۆڕێت بۆ Energy Saving mode. (بۆ نموونە سەلاجە: باشکردنی خێرایی و کارکردنی کۆمپرێسەر و ڕێکخستنی پلەی گەرمی بەفرگر) بەکارهێنانی وزە و تێچووی خەمڵێنراو کە لە SmartThings Energyـدا نیشان دراوە ڕەنگە جیاوازبێت لە بەکارهێنان و تێچووی ڕاستەقینەی تۆ.
- 2 AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بۆ مۆدێلەکانی DU7000 و بەرزتر بەکاردێت، هەروەها بۆ مۆدێلەکانی LS01D/LS03Dـیش کە لە ساڵی 2024 بڵاوکرانەوە، لە ماڵپەڕی Samsung.com زیاتر بزانە.
- 3 ڕەنگە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی وزە بەپێی ناوچە، مۆدێل، قەبارە، بارودۆخی بینین یان جۆری ناوەڕۆک جیاوازبێت. ئەو بەرهەمانەی کە لە Eco Mode (مۆدی ئیکۆ)ـدا ڕەوانەی بازاڕ دەکرێن هەندێک کرداری AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد)ـیانهەیە کە بە شێوازی پێشوەختە چالاککراون، بۆیە ڕەنگە ئاستی پاشەکەوتکردنی وزە بە داگیرساندنی AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) بە بەراورد لەگەڵ مۆدی ستاندارد کەمتر دەربکەوێت. AI Energy Mode (مۆدی وزە بە ژیریی دەستکرد) لەگەڵ Game Mode (مۆدی یاری) کارناکات. پاشەکەوتکردنی وزە بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە و ڕەنگە بەپێی ناوەڕۆکێک کە پیشاندەدرێت و ئاستەکانی ڕووناکی دەوروبەر جیاوازبێت.
- 4 Galaxy S22 Ultra: تایبەتمەندە بە 6 پێکهاتەی ئامێر کە کەمترین بڕی %20 لە پلاستیکی مادەی ڕیسایکڵکراوی دوای بەکارهێنانیان هەیە. ئەم پێکهاتانە بریتین لە کەڤەری ناوەوەی S Pen و کلیلی پاڵپشتی (RPA)، کلیلی لاتەنیشت، کلیلی ئاستی دەنگ، مۆدیۆلی سپیکەری سەرەوە و مۆدیۆلی سپیکەری خوارەوە (RPC). RPA (Recycled Polyamide) لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو دروست دەکرێت. RPC واتەRecycled Polycarbonate. بە پێی کێش پێوراوە.
- 5 Galaxy S24 Ultra لە 9 پێکهاتە (Galaxy Z Fold6 و Flip6: 13 پێکهاتە) پێکهاتووە کە لە کەمترین بڕی %10 لە پلاستیکی ڕیسایکڵکراو دروستکراوە کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو، بەرمیلی ئاو و شووشەی PET سەرچاوەی گرتووە.
- 6 Galaxy Tab S9 Ultra لە 15 پێکهاتە کە لە کەمترین بڕی %10 لە پلاستیکی ڕیسایکڵکراو دروستکراوە پێکهاتووە کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو، بەرمیلی ئاو و شووشەی PBT سەرچاوەی گرتووە.
- 7 Galaxy Watch Ultra لە 2 پێکهاتە کە لە کەمترین بڕی %20 لە پلاستیکی ڕیسایکڵکراو دروستکراوە پێکهاتووە کە لە بەرمیلی ئاوەوە سەرچاوەی گرتووە.
- 8 Galaxy Buds3 Pro لە 17 پێکهاتە کە لە کەمترین بڕی %20 لە پلاستیکی ڕیسایکڵکراو دروستکراوە پێکهاتووە کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو و بەرمیلی ئاوەوە سەرچاوەی گرتووە.
- 9 بەرگی SolarCell Remote بە لانی کەم بڕی %24 لە پلاستیکی ڕیسایکڵکراو لە CU7700 و مۆدێلە بەرزترەکان لەخۆدەگرێت، کە لە 2023 بڵاوکرایەوە. بەپێی کێش پێوراوە. براکێتی SolarCell Remote تەنیا بۆ مۆدێلە نوێیەکانی The Frame و The Serif و The Premiereـی 2024 دەگونجێت کە بە لانی کەم بڕی %20 لە پلاستیکی ڕیسایکڵکراو لە خۆدەگرێت کە لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو سەرچاوەی گرتووە. بەپێی کێش پێوراوە.
- 10 فلتەری تۆڕی Clean Station لە Bespoke Jet™ AIـدا لە لانیکەم %30 (Post Consumer Recycled material (PCM و لانیکەم %10 ماددەی polyamideـی ڕیسایکلکراو (PA) لە پاشماوەی دەریایی دروستکراوە. بە پێی کێش دەپێورێت. بۆ پێکهاتەکانی کەرەستە ڕیسایکلکراوەکان، ئەو کەرەستانە ECV (Environmental Claims Validations)ـیان لەلایەن UL (Underwriters Laboratories)ـەوە وەرگرتووە. (ژمارەی بڕوانامەی UL : 293089-4210)
- 11 تاقیکرایەوە بە باری 2 کیلۆگرامی جاکەتی کڵاودار بە قوماشی %100 polyester، بە بەراوردکردنی سووڕی Synthetics لەسەر مۆدێلی ئاسایی Samsung WW4000T و Less Microfiber™ Cycle لەسەر WW9000B. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی جل و بەرگ و ژینگە جیاوازبن. لە تاقیگەی Ocean Wise Plasticsـدا تاقیکراوەتەوە.
- 12 نزیکەی %89-98% دەگرێت؛ بە بەکارهێنانی باری 2 کیلۆگرامی قوماشی دەستکرد لە جلشۆری WW90T734DWH ،WF24A9500KW لە تاقیگەدا تاقیکرایەوە.