چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپی Smart Switch بۆ گواستنەوەی داتا لە نێوان ئامێرەکانی گالاکسی
جارجارە ڕووداوی ناخۆش ڕوودەدەن و ئەو زانیاریانەی کە لە مۆبایل و تابلێتەکاندا پاشەکەوت دەکرێن لەدەست دەچن. بەڵام ئەگەر پێشتر هەمان ئەو داتایە پاشەکەوت کرابێت، دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە. ئەپی سامسۆنگ Smart Switch دەتوانێت یارمەتیت بدات.
تێبینی: ئەگەر ئەمە یەکەمجارە Smart Switch بەکاربهێنیت بۆ بارکردن یان گەڕاندنەوەی داتا، لەوانەیە ئەپەکە پێویستی بە هەندێک مۆڵەت هەبێت لەلایەن تۆوە. بۆ تەواوکردنی پێداویستی مۆڵەتەکان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە:
- هەنگاوی 1. لەسەر شاشەکە کە ناوی "سامسۆنگ Smart Switch"ی لەسەرە، یان بچۆرە خوارەوە یان زیاتر پەنجە بنێ، پاشان بەردەوام بە داگره.
- هەنگاوی 2. لەسەر شاشەکە کە لەسەری نووسراوە "سامسۆنگ Smart Switch ئەم مۆڵەتانە بەکاردەهێنێت"، یان بچۆرە خوارەوە یان زیاتر پەنجە بنێ، پاشان پەنجە بنێ بە ڕێگەدان.
یەکێک لە ڕێگاکانی پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوەی داتاکانتان لە ڕێگەی ئەپی Smart Switch و کارتی SDەوەیە. ئاگاداربە هەندێک مۆبایل شوێنی کارتی SD یان نییە، بۆیە پێویستت بە کێبڵی USB و ئەداپتەری کارتی SD گونجاو دەبێت.
تێبینی:
- لەکاتی پاشەکەوتکردنی کارتی SD، ئەو زانیاریانەی پێشتر پاشەکەوتکراون بە کارتی SD ی Smart Switch بسڕەوە و تەنها دوایین بەروار وەک داتای پاشەکەوتکردن بهێڵەرەوە.
- دڵنیابە لەوەی مۆبایلەکەت شەحن کراوە چونکە گواستنەوەی زانیاری ڕەنگە ماوەیەکی زۆری پێبچێت.
- کارتی SD و ئەداپتەری کارتی SD لەگەڵ مۆبایلەکەدا نییە و دەبێت بە جیا بکڕدرێت.
هەنگاوی 1. کارتی SD بخەرە ناو ئەداپتەری کارتی .SD
هەنگاوی 2. کەیبڵی USB لەگەڵ ئەداپتەری کارتی SD بخەرە ناو مۆبایلی گالاکسیتەوە.
شێوازێکی تر بۆ گواستنەوەی زانیاری لە نێوان ئامێرەکاندا بەکارهێنانی ئەپی Smart Switch و کێبڵێكی USB گونجاوە.
هەنگاوی 1. مۆبایلی گالاکسیت (ئامێری کۆن) بەستنەوە بە مۆبایل یان تابلێتێکی تری گالاکسی (ئامێری نوێ) بە بەکارهێنانی کەیبڵی USB مۆبایلەکەت. ڕەنگە پێویست بە ئەداپتەری USB هەبێت بەپێی وەشانی مۆدێلی مۆبایلەکەت و ئامێرەکەی تری گالاکسی.
لێرەوە ئامێری کۆن ئاماژەیە بۆ ئەو ئامێرەی کە زانیاری دەگوازێتەوە بۆ ئامێری نوێ.
تێبینی: ئەگەر ئامێرە نوێیەکەت پێشتر نەچووەتە ناو ئەکاونتی گووگڵەکەتەوە، ئامێرە کۆنەکەت شاشەیەک پیشان دەدات کە پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا دەتەوێت ئەکاونتەکانت کۆپی بکەیت بۆ ئامێرە نوێیەکەت. کۆپی هەڵبژێرە و ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە. هەروەها دەتوانیت پهڕینهوه لە ئامێرە نوێیەکەتدا هەڵبژێریت بۆ ئەوەی کۆپیکردنی ئەکاونتەکانت بەدەر بکەیت.
تێبینی: هەندێک ئەپ بە کاڵ دەردەکەون و لەوانەیە تا گواستنەوەی داتا و دامەزراندنەکە تەواو نەبێت دەست پێنەکات.
ئەگەر شێوازی گواستنەوەی زانیاریت پێ باشترە کە پێویستی بە ئیکسسواراتە دەرەکییەکان نەبێت، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپی Smart Switch ەوە گواستنەوەی زانیاری بێ وایەر دەستپێبکەیت.
تێبینی: ئەگەر ئامێرە نوێیەکەت پێشتر نەچووەتە ناو ئەکاونتی گووگڵەکەتەوە، ئامێرە کۆنەکەت شاشەیەک پیشان دەدات کە پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا دەتەوێت ئەکاونتەکانت کۆپی بکەیت بۆ ئامێرە نوێیەکەت. کۆپی هەڵبژێرە و ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە. هەروەها دەتوانیت پهڕینهوه لە ئامێرە نوێیەکەتدا هەڵبژێریت بۆ ئەوەی کۆپیکردنی ئەکاونتەکانت بەدەر بکەیت.
تێبینی: هەندێک ئەپ بە کاڵ دەردەکەون و لەوانەیە تا گواستنەوەی داتا و دامەزراندنەکە تەواو نەبێت دەست پێنەکات.
دوای دامەزراندنی بەرنامەی Smart Switch PC لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بتەوێت پاشەکەوت و گەڕاندنەوەی داتاکان بکەیت بە پەیوەندیکردن بە ئامێری گالاکسی.
گواستنەوەی داتا لە نێوان مۆبایلەکەت و کۆمپیوتەردا. پێویستە ئەپی وەشانی کۆمپیوتەری Smart Switch لە www.samsung.com/iq_ku/apps/smart-switch. پاشەکەوتکردنی داتاکانی مۆبایلی پێشووت بۆ کۆمپیوتەر و داتاکان هاوردە بکە بۆ مۆبایلەکەت.
هەنگاوی 1. لە کۆمپیوتەرەکەدا Smart Switch دابەزێنە و بیخەرە کار.
تێبینی: ئەگەر مۆبایلی پێشووت مۆبایلێكی سامسۆنگ نییە، بە بەکارهێنانی بەرنامەیەک کە لەلایەن بەرهەمهێنەری ئامێرەکەوە دابینکراوە، پاشەکەوتی داتاکان بکە بۆ کۆمپیوتەرێک. پاشان، بچۆ بۆ هەنگاوی چوارەم.
هەنگاوی 2. مۆبایلی پێشووت بە بەکارهێنانی کەیبڵی USB مۆبایلەکە بە کۆمپیوتەرەکەوە ببەستە.
هەنگاوی 3. لە کۆمپیوتەرەکەدا، ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە بۆ... پاشەکەوتکردنی داتا لە مۆبایلەوە. پاشان، مۆبایلی پێشووت لە کۆمپیوتەرەکە داببڕە.
هەنگاوی 4. بە بەکارهێنانی کەیبڵی USB مۆبایلەکەت بە کۆمپیوتەرەکەوە ببەستە.
هەنگاوی 5. لە کۆمپیوتەردا ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ مۆبایلەکەت.
تێبینی: تکایە سەردانی ئەم بابەتە بکە ئەگەر دەتەوێت فێر بیت چۆن Samsung Cloud بەکاربهێنیت بۆ پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوەی داتاکانی ئامێری گالاکسیت.
سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!
تکایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەرەوە.