
گرنگترین خاڵەکان بزانە
سادە. کاریگەر
دیمەنێکی نزیک لە بەشی سەرەوەی لاچێوەی تەنیشتی Galaxy S25 Ultra دیزاینە ناوازەکەی نیشاندەدات. ئامێرەکە دەسوڕێتەوە بۆ ئەوەی گۆشە چەماوەکانی پیشانبدات و S Pen بەرەو سەرەوە دەخلیسکێت بۆ ئەوەی ببینرێت.
دیزاینە بازنەییەکەی Galaxy S25 Ultra ناسنامەیەکی یەکگرتوو بۆ Galaxy S Series دەرئەبڕێت. بە چوارچێوەی تیتانیۆمی ناوازە و بەهێز و S-Penـی ناوەکی، دیدگایەکی زۆر هاوچەرخ و دیزاینێکی بوێرانەیە.
Galaxy AI
Now Bar بە ئاگادارکردنەوەیەک لە Now Briefـەوە لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەچێتە ژوورەوە. پاشان Now Bar دەچێتە خوارەوەی شاشەی سەرەکی Galaxy S25 Ultra کە تیشکی دەخرێتەسەر. سێ ئاگادارکردنەوەی دیکە لە Now Barـەوە کە لە سەرووی یەکەمەوە کۆکراونەتەوە دەردەکەون کە تایمەر و مۆسیقا و ڕاهێنانن.
سەردەمی داهاتووی ژیریی دەستکردی مۆبایل لەگەڵ هاوڕێیەکی ژیری دەستکرد دەستپێبکە کە هەنگاوێک لە پێش هەموو پێویستییەکتەوەیە. تەنها با گفتوگۆی سروشتی ڕێنماییت بکات بۆ پشکنینی ئەرکەکانی ڕۆژانە بە ئاسانی.
دابگرە، قسەبکە، تەواوە
دوگمەی لاتەنیشتی Galaxy S25 Ultra دەبینرێت. بۆ ماوەیەک دوگمەی لاتەنیشت دابگرە بۆ داواکردن لە Google Gemini بە بەکارهێنانی زمانی سروشتی بۆ لیستکردنی ئەو شوێنانەی کە لە ڤیدیۆیەکدا باسکراون و هەڵگرتنیان وەک تێبینییەک. بە ئەپی جۆراوجۆردا دەڕوات بۆ گەڕان بە شێوەی ئۆنڵاین و دواتر تێبینییەک دروستدەکات و پاشەکەوتیدەکات.
بەبێ کێشە ئەرکەکانت تەواوبکە بێ ئەوەی پێویست بە گۆڕین لەنێوان ئەپی جۆراوجۆردا بکات. تەنها دوگمەی تەنیشت دابگرە و ڕایبگرە تا بچیتە ناو Google Gemini بۆ یارمەتی وەرگرتن.1
ڕاستەوخۆ بیکە، وەڵامەکان وەربگرە
Google Gemini Live چالاکە و Talk Live دەستنیشانکراوە. دواتر، وێنەیەک وەک هاوپێچێک بۆ Gemini Live دەنێردرێت. Gemini Live وێنەکە شیدەکاتەوە و دەتوانیت بەم شێوەیە بە بەکارهێنانی زمانی سروشتی لەگەڵیدا باسی ناوەڕۆکەکەی بکەیت.
گفتوگۆی ئازاد لەگەڵ Gemini Live بکە بۆ ئەوەی بیرۆکەکانت کۆبکەیتەوە یان بۆ پێشکەشکردنەکان خۆت ئامادە بکەیت لە ڕێگای هاوپێچکردنی وێنەکان و بەدەستهێنانی وەڵامی ڕاستەوخۆ کە لەگەڵ شێوازی گفتوگۆکەتدا دەگونجێت.
پووختەی کەسیی بۆ ڕۆژەکەت
Now Brief بە درێژایی ڕۆژ پوختە تایبەتەکان دەنێرێت. پوختەی بەیانی نوێکارییەکانی کەشوهەوا و Energy Score لەخۆدەگرێت، پوختەی نیوەی ڕۆژ ئامۆژگارییەکان بۆ لێخوڕین و نوێکردنەوەی کووپۆنی بەسەرچوو لەخۆدەگرێت و پوختەی ئێوارە پوختەی ڕۆژەکە لەگەڵ چەند وێنەیەک لە گەلەریەکەت و چالاکییە گرنگەکانی ڕۆژ لەخۆدەگرێت.
بە درێژایی ڕۆژ لە Now Briefـی تەواو نوێیەوە پووختەی کەسیی وەربگرە. بەیانیەکەت بە وردەکاریی پێشوەختەی ڕۆژەکە دەستپێبکە، وەک پشکنینی نوێترین Energy Score و بیرخستنەوەی خشتەیەکی کارەکانت. پاشان، لە ئێوارەدا سەرلەنوێ ڕووداوەکانی ڕۆژەکە بە تێڕوانینەکانی چالاکیی ڕۆژانە پووختە بکە.
بازنە بکێشە بە دەوریدا، بیدۆزەوە. بیبیستە، بیدۆزەوە
Circle to Search لەگەڵ Google ڕێگەت پێدەدات گەڕان بۆ هەر شتێکی سەر شاشەکەت ئەنجامبدەیت و لەگەڵ تێڕوانینەکانی ژیریی دەستکرد خێراتر زانیاریی بەدەستبهێنیت. تەنها شتێک بە بەکارهێنانی پەنجەت یان S Pen بخەرە ناو بازنەوە—بە وێنە، ڤیدیۆ یان نووسینەوە—و ئەنجامەکان دەستبەجێ بەدەستدەهێنیت. تەنانەت دەتوانیت بۆ گۆرانییەک بگەڕێیت کە لەو ساتەدا دەیبیستیت بەبێ ئەوەی لە نێوان ئەپەکاندا بگۆڕیت.

ستۆدیۆیەکی دەنگی لە بەر پەنجەکانت
گرتەی بابەتەکان دەبینرێت کە شەپۆلەکانی دەنگ لە ناوڕاستدان. لە Audio Eraserـدا دەتوانرێت ژاوەژاوی نەخوازراوی دەستنیشانکراو لە 0 بۆ 100- کەمبکرێتەوە. لە 100- دا، تیشک دەخرێتە سەر Mute (بێدەنگکردن).
ئەو فلتەرانەی کە بە تەنها بۆ تۆن

داتای کەسیی بە نهێنی دەمێنێتەوە
Personal Data Engine (بزوێنەری داتای کەسی) داتا سەرەتاییەکانت کۆدەکاتەوە و پڕۆسێسیان دەکات و پێشنیاری تایبەتمەند پێشکەش دەکات. ئەم داتایانە کۆد دەکات و بە Knox Vault لە ئامێرەکەتدا پاشەکەوتی دەکات، ئەمەش وا دەکات کەسی تر دەستی پێنەگات.
پێشکەوتووترین AI ProVisual Engine
ئێستا ProVisual Engineـی نەوەی داهاتوومان بەهۆی پرۆسێسەرە بەهێزەکەمانەوە بەرزکراوەتەوە- ڕێگەت پێدەدات وێنەگرتن و بینین و دەستکاریکردن بۆ باشترین ئەزموونی کامێڕا و دەستکاریکردنمان کە تا ئێستا هەبێت ئەنجامبدەیت.
دیمەنێکی نزیک لە بەشی ناوەوەی لێنزی کامێڕای Galaxy S25 Ultra دەسوڕێتەوە و دواتر بە گۆشەیەک لە لاوە دەبینرێت. ڕەنگدانەوە و ڕووناکی بینراو لە سەرووی لێنزەکەوە دەسوڕێتەوە پێش ئەوەی لەناو لێنزەکەدا دیارنەمێنێت.
- 12 مێگاپیکسڵ کامێڕای سێڵفی
- 50 مێگاپیکسڵ گۆشە زۆر فراوان
- 200 مێگاپیکسڵ گۆشە-فراوان زوومی کوالێتی Opticalـی 2 هێندە
- 50 مێگاپیکسڵ تێلێفۆتۆ زوومی opticalـی 5 هێندە و زووم بە کوالێتی opticalـی 10 هێندە
- 10 مێگاپیکسڵ تێلێفۆتۆ زوومی Opticalـی 3 هێندە
ڤیدیۆی شەوانەی بێهاوتا. ژاوەژاوی کەمتر، ڕوونی زیاتر
گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێک و سەگەکەی لە دەرەوە لە ئێوارەدا گیراوە. سەگەکە بەرەو ژنەکە ڕادەکات و گرتە ڤیدیۆییەکە ڕوونە ئەمەش لە سایەی کامێڕای Galaxy S25 Ultra.
ئێستا دەتوانیت بە HDR-10bitـی باشترکراو وێنە بگرێت بۆ ئەزموونێکی ڤیدیۆگرافی سەرسوڕهێنەرتر. هەروەها AP پێشکەوتوومان لابردنی وردتری ژاوەژاو دابیندەکات بەو مانایەی کە جارێکی تر پێویست ناکات نیگەران بیت لە گرتە ڤیدیۆییە تەڵخەکانی شەو.,
لە شتی ئاساییدا جەخت بخە سەر شتی سەرسامکەر و بە کامێڕای گۆشە زۆر فراوانی 50 مێگاپیکسڵمان وێنەی ماکرۆی پڕوردەکاری ورد بگرە.
Space Zoom. ئەوەی نابینرێت بیبینە
بەشێوەیەکی بێخەوش بە گۆڕان لە 1 هێندە بۆ 100 هێندە بە Space Zoomـی باشترکراو بە ژیریی دەستکردمان لەوە زیاتر ببینە کە بیرت لێکردۆتەوە.,
بابەتەکە دەبینرێت کە پردێک تێدەپەڕێنێت بە زوومی 0.6 هێندە. پاشان، زوومی 1 هێندە، زوومی 2 هێندە، زوومی 3 هێندە، زوومی 5 هێندە، زوومی 10 هێندە، زوومی 30 هێندە، زوومی 50 هێندە، زوومی 70 هێندە، زوومی 100 هێندە و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ کەمتر بۆ زوومی 10 هێندە. جا زووم بکرێت یان دوور بکرێتەوە، وردەکارییەکان بە ڕوونی دەمێننەوە.
لە وێنەگرتنی ئاستی پڕۆفێشناڵ بۆ دەستکاریکردن
بە Expert RAW هەموو وێنەیەک بە شارەزایی دەستکاریبکە
بە Expert RAW وەک وێنەگرێکی پڕۆفیشناڵ وێنە بگرە. دوای گرتنی وێنەکانت، فایلەکانی RAW لە Galleryـەکەتدا هەڵدەگیرێن، کە ئامادەن بۆ مەودای دەستکاریکردنی گونجاو.,

دروستکردنی شاکار سینەمایی بە ڤیدیۆی Log
تەنها بە وێنەگرتن بە ڤیدیۆی Log خاڵی سەرەکیی و سێبەری زیاتر بگرە بەبێ پێویستی بە ئامێری پڕۆفیشناڵ. پاشان، ئامرازی تایبەتی شارەزایانە بەکاربهێنە بۆ جێبەجێکردنی دەستکاریکردنە وردەکانی وەکو پلەبەندی ڕەنگەکان بەبێ ئەوەی کوالیتی لەدەست بدەیت.
شاشەی سەرەکی Galaxy S25 Ultra دوو کەس نیشاندەدات کە بە لای دەریاچەیەکدا دەڕۆن لەکاتێکدا بە مۆدی ڤیدیۆی Log وێنە دەگرن. گرتە ڤیدیۆییەکان لە مۆدی وێنەگرتندا بە کۆنتڕاستی کەم نیشاندراون و کاتێک پلەبەندی ڕەنگی پڕۆفیشناڵ جێبەجێدەکرێت، مەودای ڕەنگ و کۆنتڕاستی داینامیکیتر دەبینرێت.
بەهێزترین پڕۆسێسەر کە تایبەتە بە Galaxy
Customized for Galaxy AP (تایبەت بە Galaxy AP) دەبینرێت کە دێتە بەرچاو پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ دیمەنێک لە Night Crows. بە Snapdragon 8 Elite بۆ Galaxy بەهێزکراوە.
بەهێزترین پڕۆسێسەرمان کە تایبەتە بە Galaxy پێشکەشدەکەین. بە شوێنپێهەڵگرتنی ڕاستەوخۆی تیشکی باشتر و باشترکردنی Vulkan، بە تەواوی بچۆ ناو کردارەکەوە بەهۆی یاریکردنێکی زۆر ڕەوان، ئەمەش لە سایەی پلاتفۆرم مۆبایلی Snapdragon® 8 Elite بۆ Galaxy.,,
-
CPU
37 % پڕۆسێسکردنی خێرا
-
GPU
30 % کارایی گرافیکی باشترکراو
-
NPU
40 % کارایی ژیریی دەستکردی خێراتر
بە وردیی ڕوونیی بەرزکراوەتەوە. جیاوازییەکە ببینە
بەراوردێکی پێشتر و دواتری سەر ڕوونمای ئامێری Galaxy کاریگەرییەکانی ProScaler نیشاندەدات. ProScaler گرافیکی وردتر پێشکەشدەکات.
ProScaler ڕوونیی بەرز دەکاتەوە بە بەکارهێنانی پڕۆسێسکردنی پێشکەوتووی ئەلگۆریتمی ژیریی دەستکرد بۆ گەیاندنی ئەزموونی بینین بە ڕوونیی بەرز بەبێ ئەوەی پێویست بکات ڕێکخستنەکانی ڕوونما ڕێکبخات.,
بگۆڕە بۆ Galaxy
زیاتر بزانەپێکەوە باشتر لەگەڵ Galaxy
Galaxy S25 Ultra لەگەڵ ئامێری دیکەی Samsung لە Galaxy هاوکاتبکە بۆ ژیانی پێکەوەبەستراو و زیرەک.
-
Galaxy S25 ∣ S25+
زیاتر بزانە -
Galaxy Watch7
زیاتر بزانە -
Galaxy Buds3 Pro
زیاتر بزانە
رێبازی ئێمە کە دۆستی داهاتوویە
ئەوەی دەیکەیت، دێتەوە ڕێت. ئێمە لە سووڕی ژیانی هەموو بەرهەمەکاندا تیشکدەخەینە سەر کارامەیی وزە و بازنەی سەرچاوەکان. هەر بڕێکی کەم یارمەتیدەرە و ئێمە پابەندین بە ئەنجامدانی زیاتر.
بە پارێزراوی دایپۆشە، بیکە بە هی خۆت
بۆ ئەوە دیزاینکراوە کە لەگەڵ ستایلەکەتدا بگونجێت، هەر شتێک بێت. ئێکسسواراتە بە کارەکان بە کەسایەتییەکی گەورەوە بەدەستبهێنە.

پرسیارە باوەکان

- ئەنجامەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. چوونەژوورەوە بۆ ناو Google Account و گرێدراوی ئینتەرنێت پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. لەسەر ئەپە گونجاوەکان کاردەکات. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە گوێرەی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. ڕەنگە پێویست بە دامەزراندن بکات بۆ هەندێک لە کردار یان ئەپەکان. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی بارودۆخی وێنەگرتن جیاوازبن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
- بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشوو.
- بەپێی بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Samsung بە وەشانی پێش-بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetooth بە بیستۆکەوە گرێدەدرێت، لە ژێر ڕێکخستنە بنەڕەتییەکاندا بە LTE. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو لەسەر بڕی بەکارهێنراوی وزەی پاتری لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ (ڕوونیی فایلی ڤیدیۆی 720p، کە پاشەکەوتکراوە لە ئامێرەکەدا). ژمارەی ڕاستەقینەی جارەکانی لێدانی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراوی ئینتەرنێت، ڕێکخستنەکان، فۆڕماتی فایلی ڤیدیۆ، ڕووناکی شاشە، بارودۆخی پاتری و زۆر هۆکاری تر جیاوازن.
- تەنها چوارچێوەی ئامێرەکە بە تیتانیۆم داپۆشراوە. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت ناگرێتەوە.
- ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
- بە تایبەتی لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستە.
- Corning® Gorilla® Armor 2 پێشەوەی ئامێرەکە دەگرێتەوە.
- لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. بەرگری دژی تۆز؛ پارێزراوی تەواو دژی بەرکەوتنی (زۆر توند و کیپ) ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
- ئەنجامەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. تایبەتمەندی Gemini Live پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوە بۆ ناو Google Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. ڕەنگە تایبەتمەندییەکان بە گوێرەی بەشداربوون جیاوازبن و ڕەنگە ئەنجامەکان جیاوازبن. لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی و هەژماری دیاریکراو دەگونجێت. تەنها بۆ بەکارهێنەرانی تەمەن 18 ساڵ یان گەورەتر بەردەستە. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- تایبەتمەندی Now Brief پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، زمان، مۆدێلی ئامێر و ئەپەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک تایبەتمەندی پێویستی بە گرێدراوی بە تۆڕی ئینتەرنێت هەبێت. پێویستە Modes and Routines (ڕۆتین و مۆدەکان) چالاککرابن بۆ بەکارهێنانی Personal Data Engine (بزوێنەری داتای کەسی) بۆ پێشنیاری شەو ڕۆتینانەی کە پەیوەستن بە بارودۆخەوە. پێویست دەکات بەکارهێنەر ڕەزامەندی لەسەر ڕێگەپێدانەکانی دەستپێگەیشتن دەربڕێت وەک بە وێنە، ڤیدیۆ، فایلەکانی دەنگ و ڕووداو و بۆنەکانی ساڵنامە. ڕەنگە بەگوێرەی سیاسەتی نیشاندان ساتەکان پیشاننەدات. ڕەنگە وەسفی وینەکان کە لەلایەن Momentsـەوە دابینکراوە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەر نەگونجێت. ئاگانامەی خشتەی ڕووداو و بۆنەکان لەگەڵ ئەو ئەپانەی ساڵنامەدا پاڵپشتیدەکرێت کە داتابەیسی ساڵنامەی Android بەکاردەهێنن و ئەگەر Samsung Calendar دامەزرابێت بەردەستە. ئاگانامەکان بۆ کووپۆنەکان تەنها بۆ ئەو کووپۆنانە بەردەستە کە بۆ Samsung Wallet زیادکراون و بەرواری بەسەرچوونیان هەیە. بۆ پشکنینی Energy Score، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ring چاودێریکراون لەگەڵ ئەپی Samsung Healthـدا هاوکات بکرێن. ئەنجامەکە تەنها بۆ تۆماری کەسیی خۆتە و بۆ مەبەستی ئامانجی پزیشکیی نییە.
- Circle to Search هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات و زمان و مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android و ئەپی Google بۆ دوایین وەشان نوێ بکەنەوە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونە بینراوەکان یان دەنگییەکان جیاوازبن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. لەسەر ئەپی و بەرنامەی گونجاو، و تەنها لەگەڵ مۆسیقای دەورووبەر کاردەکات. مۆسیقای هێدفۆنەکان ناناسێتەوە یان ئەگەر دەنگی مۆبایل کوژاوەبێت.
- ڕەنگە ئەنجامەکان بۆ هەر ڤیدیۆیەک بەپێی چۆنێیەتی دەنگەکان لە ڤیدیۆکەدا جیاوازبن. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. دەکرێت هەندێک جۆری دیاریکراوی دەنگ بدۆزرێنەوە وەک دەنگی مرۆڤەکان، مۆسیقا، هەوا، سرووشت، قەرەباڵغی و ژاوەژاو. ڕەنگە دۆزینەوەی ڕاستەقینەی دەنگ بەگوێرەی سەرچاوەی دەنگ و دۆخی ڤیدیۆکە جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Energy Score (بڕی وزە) لە مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە Samsung Health app (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، ناوچە و زمان جیاوازبێت. بۆ پشکنینی Energy Score، پێویستە ئەو زانیارییە تەندروستییەی کە لە Samsung Galaxy Watch (زنجیرەی Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی دواتر کە OS 5.0 یان بەرزتر بەکاردەهێنن) یان Samsung Galaxy Ring چاودێریکراون لەگەڵ ئەپی Samsung Healthـدا هاوکات بکرێن. بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە داتای چالاکییەکان و خەوی ڕۆژی پێشوو هەیە، لەگەڵ داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
- ئامێرەکانی Galaxy Watch بەجیا دەفرۆشرێن.
- Knox Matrix لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی Galaxy خاوەن One UI 7.0 یاخود سەرووتر پاڵپشتیدەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
- زوومی کوالێتی Optical لەلایەن هەستەوەری پیکسڵی خۆگونجێنەر چالاککراوە. مەودای 3 هێندە و 5 هێندە بریتیین لە زوومی optical. مەودای 2 هێندە و 10 هێندە بریتیین لە زوومی کوالیتی optical.
- Space Zoomـی 100 هێندە، زوومی کوالیتی opticalـی 10 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 100 هێندە بە تەکنەلۆژیای Super Resolution لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە زوومکردنی زیاتر لە 10 هێندە ببێتە هۆی هەندێک تێکچوون لە وێنەدا.
- AI Zoom بۆ ئەو مەودایانە بەکاردێت کە لە نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵیدان. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- پێویستە Expert RAW لە Galaxy Storeـدا بەجیا دابگیرێت، بێبەرامبەر، بەر لە بەکارهێنان. لەسەر ئامێرەکانی زنجیرەی S25 و S24 و S23 و ئامێرەکانی زنجیرەی S22، S21 Ultra، S20 Ultra، Note20 Ultra، Z Fold6، Z Flip6، Z Fold5، Z Fold4، Z Fold3 و Z Fold2 پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی شێوازی دەستکاریکردن و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش چەندان بابەت، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جوڵاو جیاواز بن.
- Galaxy S25 Series یان بەرزتر پاڵپشتی لە Log Video دەکات. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی شێوازی دەستکاریکردن و/یان دۆخی وێنەگرتن جیاوازبن. ڕەنگە تۆماری ڕەسەنی Log Video کەم ڕەنگ و خۆڵەمێشی دەرکەوێت. پلەبەندیی ڕەنگەکان بە بەکارهێنانی ئامرازی دیاریکراوی دەستکاریکردن پێویستە.
- کاتێک بەراورد دەکرێت بە Galaxy S24 Ultra.
- باشتربوونی کارایی پڕۆسێسەری AP بە بەراوردکردن بە Galaxy S24 Ultra نیشاندراوە. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.
- بەرهەمەکانی بڕاندی Snapdragon بەرهەمی Qualcomm Technologies, Inc. و/یاخود کۆمپانیاکانی سەر بە ئەو کۆمپانیایەیە.
- تایبەتمەندی ProScaler لەسەر مۆدێلەکانی +Galaxy S25 و Ultra پاڵپشتی دەکرێت. دەکرێت کوالێتی وێنە تا +QHD بەرزبکرێتەوە، ئەمەش بەپێی ڕێکخستنی ڕوونیی شاشەی ئامێرەکە دەبێت.
- ڕەنگە بژاردەکانی بیرگە و بەردەست بوونیان بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یان ناوچە جیاوازبێت و ڕەنگە بەردەستبوونی بیرگەی ڕاستەقینە بەپێی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.
- ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کاراکان پێویستییان بە گرێدراوی تۆڕ و/یان چوونەژوورەوەی Samsung Account هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە لەناو ئەپەکاندا پاڵپشتیدەکرێن بەپێی وڵات جیاواز بن.
- بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی ™Android 4.3 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگەی گرێدراوی و بێتەلەوە ئەنجامبدرێن. بۆ گرێدراوی و بێتەل پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەی خاوەنی ™Android 4.0 یان نوێتر بێت. لەسەر ئامێری Galaxy وەرگر لە “Settings (ڕێکخستنەکاندا)” Smart Switch Mobile بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Storeـەوە دابگرە. ڕەنگە زانیاری، ناوەڕۆک و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بە گوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن.
- بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 5 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لە ڕێگەی گرێدراوی و بێتەل یان iCloud ئەنجامبدرێن. بۆ گرێدراوی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 12 یان نوێتر بێت. بۆ گواستنەوە بە iCloud، پێویستە ئامیری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر خاوەنی iOS 5 یان نوێتر بێت. لەسەر ئامێری Galaxy وەرگر لە “Settings (ڕێکخستنەکاندا)” Smart Switch Mobile بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Storeـەوە دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لەسەر iPhone یان iPadـەکەت Smart Switch لە App Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری، ناوەڕۆک و ئەپە بەردەستەکان بۆ گواستنەوە بە گوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبن. Contacts ،Gallery، ڤیدیۆکان، ساڵنامەکان و بیرخەرەوەکان دەکرێت بە بێتەل لە ئامێرێکی iOSـەوە بگوازرێنەوە.
- پێشنیاردەکرێت کە گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت کاتێک کە داتای هەمەچەشن لە یەک کاتدا دەگوازیتەوە.
- ئامێرەکانی Galaxy Watch7 ،Galaxy Buds3 Pro و Galaxy Tab S10 بە جیا دەفرۆشرێن.
- بە شێوەی تیرەیی بە لاکێشەی تەواو پێوراوە. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە بازنەییەکان و/یان شوێنی کامێڕا کەمترە. کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S25 بریتییە لە 6.2 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.0 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. قەبارەی شاشەی +Galaxy S25 بریتییە لە 6.7 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.5 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان و قەبارەی شاشەی Galaxy S25 Ultra بریتییە لە 6.9 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.8 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە چەماوەکان و/یان شوێنی کامێڕا بچووکترە.
- بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتییە لە بەهای مامناوەندی خەمڵێنراوە بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاترییە تاقیکراوەکان لە ژێر ستانداردی IEC 61960. توانای پۆلێنکراو بریتییە لە 3885mAh بۆ Galaxy S25 و 4755mAh بۆ +Galaxy S25 و 4855mAh بۆ Galaxy S25 Ultra.