Galaxy S24 | S24+

ئێستا بیکڕە و کۆمەڵێك دیاری بە بەهای 107,100 د.ع بەدەستبهێنە
جگە لە بەدەستهێنانی داشکاندنی تایبەت لە نرخی چاککردنەوەی شاشە.*

Galaxy AI گەیشت
بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیریی دەستکردی مۆبایل. دەتوانیت لەگەڵ Galaxy S24 | S24+ ئاستی نوێی داهێنان و بەرهەمداری و توانایی بەکاربهێنیت — لەگەڵ گرنگترین ئامێر لە ژیانتدا. مۆبایلە زیرەکەکەت.
هەروا ئەفسانەییە.
چێژ لە دیزاینە چەماوەکەی وەربگرە
نزیککردنەوەی لە ڕادەبەدەری گۆشەکانی Galaxy S24 Plus. ئامێرەکە بە هێواشی دەسووڕێتەوە. دواتر، وێنەیەکی لە نزیکگیراوی دوگمەکانی تەنشیت پیشاندەدات و بەرەو پانێلی دواوە دەسووڕێتەوە. دواتر، ئامێرەکە بە تەواوی لە پشتەوە دەبینرێت.
گرتنێکی ئاسان. هەڵگرتنی چێژ بەخشە. دیزاینی یەکگرتووە و ڕووپۆشە ساتانەکەی Galaxy S24 و +S24 هەستی نەرمی دەبەخشن ڕێک وەک ئەوەی بەدەردەکەون.
Galaxy AI
وردەکارییەکان بەهێزتر بکە لەگەڵ ProVisual engine

50 مێگاپیکسڵ. پیکسڵی یەکجار مەزن
هێزێکی ڕاستەقینەی پیکسڵ کە بێ هیوات ناکات. هەرگیز. وێنەی ڕوونیی بەرز بگرە کە بێگومان بەرگەی تاقیکردنەوەی کات دەگرێت بۆ ساڵانی داهاتوو.
لە دوورەوە وێنە بگرە. تەنانەت لە تاریکیشدا
ڕێگە بدە بە AI Zoomـی ئەفسانەیی
دۆزەرەوەی دیمەنی ئەپی کامێڕا ژنێک پیشاندەدات کە لەبەردەم پاشبنەمایێکی دڵڕفێن وەستاوە. کامێڕاکە زوومدەکات لە 1 هێندە بۆ 2 هێندە دواتر بۆ 3 هێندە. دوای ئەوە، وێنەیێکی ڕوونی بابەتەکە لەگەڵ پاشبنەمایێکی دڵڕفێن بە زوومی 2.5 هێندە دەردەکەوێت.
قەبارەی بگۆڕە، دەستکاری بکە. ڕێک بەم شێوەیە
جادووی هێزی دەستکاریکردنی وێنە بە ژیریی دەستکرد بەدەستبهێنە. ئێستا دەتوانیت بێ ماندووبوون وێنەکانت باشتر بکەیت، ب دڵنیایی لەوەیکە هەر وێنەیێک ناوازە دەبێت. بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە، تەنانەت ئەگەر نەتتوانی ئەو وێنەیە بگریت کە دەتویست، Generative Edit دەتوانێت بابەت زیادبکات بۆ پاشبنەما و وابکات شتی نەخوازراو دیارنەمێنن.
وێنەی یاریزانێکی سکەیتبۆرد کە لە پارکێکی سکەیتبۆرد نمایش دەکات لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 پیشان دراوە. دوگمەی دەستکاریکردن هەڵبژێردراوە. دواتر، دوگمەی ئەستێرەکانی Galaxy AI. شوێنپێی یاریزانی سکەیتبۆردەکە گیرا دواتر بەرزتر دەکرێتەوە. پەنجە لە دوگمەی ”Generate (دروستکردن)“ دەدرێت. وێنەکە پڕۆسێس دەکرێت و ئەو شوێنەی کە پێشتر بابەتەکەی تێدا بووە و سڕاوەتەوە، پڕ دەکرێتەوە. پێشتر و دواتر پیشان دراوە.
Photo Assist
وێنەکان بە شێوەیەکی تر بێنە پێش چاوی خۆت بە گۆڕینی شوێنی کەسەکان یان شتەکان و پڕکردنەوەی باکگڕاوندەکانیان.
بۆ خاوکردنەوە، دەستی لێبدە و ڕایبگرە
بۆ خاوکردنەوە، دەستی لێبدە و ڕایبگرە
ڤیدیۆی ڕاکەرێک کە بە خێراییەکی ئاسایی لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 plus لێدراوە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کامێڕاکە لە ڕاکەرەکە لە پشتەوە، ڤیدیۆکە دەگۆڕێت بۆ مۆدی خاوکردنەوە.
پێشبینین بە کوالێتی Super HDR. تەنانەت بەر لەوەی وێنەکە بچرکێنی، بە AI باشترکراوە
لە پەنجەرەی پێشبینینی ئەپی کامێڕادا، وێنەیەک گیراوە. دواتر، پەنجە دەنرێت بە دوگمەی Gallery بۆ کردنەوەی نوێترین وێنە لە Galleryـدا. پەنجە دەنرێت بە دوگمەی هاوبەشکردن. وێنەیێک دیاریدەکرێت بۆ هاوبەشكردن. دواتر، ئەپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی دیاریدەکرێت. وێنەکە لە ئەپە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکەدا بەدەردەکەوێت بۆ بڵاوکردنەوەی وەک پۆستێکی نوێ. دواتر وێنەکە وەک پۆستێکی بڵاوکراوە دەبیندرێت لەسەر پەڕەی سەرەکی ئەپەکە.
دەتوانیت لەگەڵ نوێترین بەرزکردنەوەی Super HDR گرتەی ڕوون بگریت بەو شێوەیەی کە دەیانبینیت، لە پێشبینینەوە بۆ بڵاوکردنەوە. و تەنانەت لەگەڵ وێنەگرتن بە Instagramـیش کاردەکات.
دەتوانیت تەنانەت بەر لە داگرتنی دوگمەی وێنەگرتنەکە پێشبینیێکی Super HDR ببینیت. لە Galleryـدا بیهێڵیتەوە، یان باری بکەیت بۆ لاپەڕە سەرەکییەکەت — هەر کامەییان هەڵدەبژێریت هەمان کوالێتی ناوازەی HDR دەبینیت.
ڕێگاییەکی نوێ بۆ دروستکردن لەگەڵ Galaxy AI، ئێستا لە One UI
بیخە ناو بازنە، بیدۆزەرەوە. ڕێک بەم شێوەیە
A blog page is open in a web browser app. Text on the blog page is circled: Tornado Potato. Search results for tornado potato appear in a popup over the app. The popup is dragged upward into a full screen of Google search results.
ڤیدیۆیەک کە لە ئەپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 لێدەدرێت. دیمەنێکی گشتگیری ژوورێکی دانیشتنی تازە ڕازاوە نیشان دەدات. وێنەکە گەورە دەکرێت بۆ پۆستەرێکی چوارچێوەدار لەسەر دیوارەکە. دوگمەی پەڕەی سەرەکی بۆ ماوەیەکی درێژ دادەگیرێت. میلی گەڕانی Google Search لە خوارەوەی شاشەکە دەردەکەوێت. بازنەیەک لە دەوری پۆستەرەکە دەکێشرێت. پۆستەرەکە دەناسرێتەوە و ئەنجامە هاوشێوەکانی Google لە لاپەنجەرەیەکدا بەسەر ئەپەکەی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا دەردەکەون. Circle to Search لەگەڵ Google.
Circle to Search
لە هەر شتێک بگەڕێ بەبێ گۆڕینی ئەپەکان.
Live Translate. ئاسانترین ڕێگە بۆ گفتوگۆکردن
وەرگێڕانی خێرای پەیوەندی تەلەفۆنی داهاتووت. بەڵێ، ئەوە ڕاستە، AI یارمەتیت دەدات بە زمانی تریشەوە گفتوگۆ بکەیت کاتێک بە تەلەفۆن قسە دەکەیت. هەروەها بۆ نامە ناردنیش کاردەکات.
پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لە هەمان کاتدا وەردەگێڕدرێت. گفتوگۆکە لەسەر شاشە دەردەکەوێت بە شێوەی گفتوگۆیەکی دەقی بە دوو زمان.
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 بەردەوامە. دوگمەیەک کە لە ئەستێرەکانی Galaxy AI پێکهاتووە، بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لەسەر شاشەکە تیشکی خراوەتە سەر. دواتر، شاشەکە گفتوگۆیێکی نووسراوە کە پێڕستێکی زمانی تێدایە لە سەرەوەی گفتوگۆکەدا پیشان دەدات. گوفتوگۆیە گوتراوەکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر شاشەکە بە زمانە ڕەسەنەکەی دەنووسرێتەوە، پاشان زمانە وەرگێڕدراو لە ژێرەوەی نووسراوە ڕەسەنەکەدا دەردەکەوێت.
Live Translate
لە کاتی سەفەرکردندا جزدانەکەت لەناو تاکسییەکدا بەجێهێشتووە! دەبێت چۆن لەگەڵ شۆفێرێکی تەکسی بیانی قسە بکەیت؟
AI دەتوانێت تۆمارە دەنگییەکانت پوخت بکات
ئامادەیت بۆ یارمەتیدەری کەسیی تایبەت بە خۆت؟ دەنگی خۆت تۆماربکە و AI دینووسێتەوە — دەیگۆڕێت بۆ دەق، دواتر زیرەکانە پوختی دەکات. تەنانەت وەرگێڕانی زمانەکان دەکات.
ژێرنووسێکی گفتوگۆ دروست دەبێت. تەواوی دەقەکە کە بە پێی قسەکەر جیاکراوەتەوە نیشان دەدرێت. کە تۆماری دەنگەکە لێدەدرێت، ڕستەکان هاوکات لەگەڵ دەنگ دیاری دەکرێن. کاتێک تابی پوختە لێ دەدرێت، پوختەیەکی تۆماری دەنگەکە بەرهەم دەهێنرێت.
ئەوانەی پێویستن لە بەردەستتدان
ئەزموونی ڕۆژانەت ڕێکبخە لەگەڵ ویجتی سەر شاشەی قفڵ و Always On Display. لە بەبیرهێنانەوە گرنگەکان هەتا کوالێتی هەوای دەوروبەرت، بە چاوتروکانێك ئەو زانیارییانە بەدەست بهێنە کە پێویستتە.
فتوگۆیەکی کورتەنامە لەسەر ڕوونمای Galaxy S24 کراوەتەوە. پەیامەکان بە زمانێکی بیانین. بڵقێک دەردەکەوێت و تێیدا نوسراوە ”tap to translate (پەنجە لێبدە بۆ وەرگێڕان).“ کە پەنجە لێدرا، بڵقەکە دەبێتە شریتێک کە پێڕستێک لە زمانی داخڵکراو و زمانی بەرامبەری تێدایە. هەر بڵقێکی پەیام ئێستا هەم پەیامە ڕەسەنەکە و هەم وەرگێڕانەکەی پیشاندەدات.
Chat Assist
پەیوەندییەکانت بەهێزتر بکە بە وەرگێرانی چات و کورتە نامە.
ڕووناکترین ڕوونمای خۆگونجێنەری مۆبایلمان لەژێر خۆر
ئاستی یاریکردنت بەرزبکەوە لەگەڵ ئەو دوو شاشە گەورەیە. بە هۆی قەبارەی زیادکراوی ڕوونما و چوارچێوە زۆر تەنکەکانیەوە، ڕوونمای 6.2 ئینچی Galaxy S24 لە جۆری FHD+ و ڕوونمای 6.7 ئینچی +S24 لە جۆری QHD+ ڕووبەری زیاتری شاشە پێشکەش دەکەن، بۆ ئەزموونێکی تەواو نقومکەر., و زیاتر لەوەش، لەگەڵ Vision Booster دەتوانیت لەسەر هەردوو ڕوونما چێژ لە باشترین ڕەنگ و کۆنتڕاست وەرگریت.

بۆچی ئامێرەکەت لە iOSـەوە بگۆڕیت بۆ Galaxy؟
بەبێ هیچ ماندووبوونێک لە iOSـەوە بگۆڕە
وێنە، ڤیدیۆ، Contacts، ڕۆژمێر و ئەپەکانت لەڕێگەی Smart Switch ڕاگرە — تەنانەت ئەگەر لە iOSـەوە بگۆڕیت.,,
ببە بە یەکەم کەس لە تاقیکردنەوەی پێشەنگی AI
ئامێرەکەت بگۆڕە بۆ Galaxy بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژەکەت بێ ماندووبوون بێت لە سەردەمی نوێی AIـی مۆبایل.
بەربەستی نێوان ئامێرەکان لەبیربکە
ئامێرەکەت بگۆڕە بۆ Galaxy بۆ پەرەپێدان بە شێوازی کارکردن، یاریکردن و مانەوە بە تەندروستی لەناو سەرانسەری ئامێرەکانت.
فایلەکان لە کاتی خۆیدا هاوبەشبکە
بەبێ ماندووبوون وێنە، ڤیدیۆ و چەندین فایل بنێرە بۆ بەکارهێنەران لەدەرەوەی ئیکۆسیستەمی Galaxy لەڕێی Quick Share. پێشتر تایبەت بوو بە ئامێرەکانی Galaxy، ئێستا لەگەڵ ئامێری Androidـی نزیکیش کاردەکات.
Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت
تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! هەر لەگەڵ داگرتن دەست بە ئەزموونەکە بکە.
تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! بۆ دەستپێکردن، تەنیا پێویستە QR codeـەکە سکان بکەیت و دایبگریت.

گۆڕانکاری لە هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات
بەرەو داهاتوویێکی بەردەوام پێشدەکەوین، هەنگاو بە هەنگاو. باوەڕمان بە بنیاتنانی گەشتێکی بەردەوام هەیە لە ڕێگەی گۆڕانکارییە بچووکەکانەوە کە جیاوازییەکی گەورە دروست دەکەن. هەستێکی خۆشە کە شتی باش ئەنجامدەدەیت.
پرسیارە باوەکان
تاقیبکەوە
* ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین تەنها لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستن.
- زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Interpreter requires Samsung Account login. Certain languages may require language pack download. Service availability may vary by language. Accuracy of results is not guaranteed. Availability and supported features may vary by country, region or carrier. Availability of supported languages may vary.
- Transcript Assist پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Transcript Assist بە تەنها لەسەر ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Voice Recorder یان ئەو فایلانەی کە تۆمارکراون بە بەکارهێنانی ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone بەردەستە. ڕەنگە تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ لە ئەپی پێشوەختە دامەزرێنراوی Samsung Phone لە هەندێک وڵات پاڵپشتی نەکرێت. پێویستە ماوەی فایلە دەنگییەکان لە 3 کاتژمێر کەمتر بێت بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت. تایبەتمەندی دروستکردنی پوختە لە Transcript Assist کاتێک چالاک دەکرێت کە ژمارەیەکی دیاریکراوی پیتەکان بەدی دەکرێن. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکەی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن AIـەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
- تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assistـدا پێویستی بە پەیوەندی تۆڕ و چوونەژوورەوەی Samsung Account و داگرتنی پاکێجی زمانە لە Galaxy store. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان زمان جیاواز بێت. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- +Galaxy S24 بەراوردکراوە لەگەڵ Galaxy S24.
- بە بەراوردکردن لەگەڵ Galaxy S23 و +S23.
- کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S24 بریتیە لە 6.2 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6 ئینچ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە، قەبارەی شاشەی +Galaxy S24 بریتیە لە 6.7 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.5 ئینچ بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکانەوە؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
- بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای هەڵسەنگێندراو بریتیە لە 3880mAh بۆ Galaxy S24 و 4755mAh بۆ +Galaxy S24 و 4855mAh بۆ Galaxy S24 Ultra. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
- ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
- چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت یان شوێنی SIM لەخۆناگرێت.
- زوومی کوالیتی optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.
- پێویستە زوومی 2 هێندە لە ڕێکخستنەکانی ئەپی Camera Assistant چالاکبکرێت. Camera Assistant لە Galaxy Store دەتوانرێت دابگیرێت.
- ڕەنگە ئەنجامەکان جیاواز بن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
- Space Zoomـی 30 هێندە زوومی opticalـی 3 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 30 هێندە لەگەڵ تەکنەلۆژیای ڕوونیی زۆر لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە وێنەکە هەندێک تێکبچێت لە مەوداکانی زوومی سەروو 3 هێندە.
- AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵپشتی Super HDR نەکەن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- کوالێتی HDR لەسەر ئەو وێنانەی کە وەک وێنە و ڤیدیۆ لەسەر پەڕەی سەرەکی Instagram بڵاودەکرێنەوە لە شێوەی ڕییل پاڵپشتی دەکرێت.
- تایبەتمەندی Sketch to Image پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Sketch to Image ببێتە هۆی گۆڕینی قەبارەی وێنەکە تا بڕی 12 مێگاپیکسڵ. لەکاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی ڕوون لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە. دروستی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
- تایبەتمەندی Live Effect بۆ Photo Assist پاڵپشتی لە فایلەکانی JPG، HEIC (HEIF)، BMP، PNG و WebP دەکات. ڕەنگە بۆ هەندێک وێنەی دیاریکراو بەردەست نەبێت. دروستی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
- ڕەنگە بەکارهێنانی تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assist پێویستی بە چوونەژوورەوەبێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. ئەم تایبەتمەندییە کاتێک چالاک دەکرێت کە زمانێکی شیاو بۆ وەرگێڕان دەستنیشاندەکرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- ڕەنگە هەندێک لە ویجتە کرارییەکان پێویستییان بە گرێدراویی ئینتەرنێت و/یان بە چوونەژوورەوەبێت بۆ ناو Samsung Account. ڕەنگە بەردەستبوونی ئەو کردارانەی کە پاڵپشتی دەکرێن لەناو ئەپەکان بەپێی وڵات جیاوازبێت.
- تایبەتمەندی پێشنیارکردنی تۆن لە Chat Assist پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە، پێویستی بە گونجاوی لەگەڵ مەرجەکانی درێژی هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- ©2024 Gameloft. گشت مافەکان پارێزراون. Gameloft، لۆگۆی Gameloft و Asphalt بریتیین لە هێمای بازرگانیی Gameloft لە وڵاتی ئەمریکا و/یان وڵاتانی تر. هەموو بەرهەمهێنەرەکان، ئۆتۆمبێلەکان، ناوەکان، بڕاندەکان و وێنە پەیوەندیدارەکان هێمای بازرگانین و/یان مافی لهبهرگرتنهوهیان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
- ڕوونماکە دەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتا وەکو 2600nits، ئەمەش جیاوازیی نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ وێنەیەکی درەوشاوەی کوالێتی بەرزتر، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 5,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت سەرسوڕهێنەرتر بێت.
- تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە ئەمریکا و بەریتانیا لە نێوان 2023.11.25-2023.12.15 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-S921 و SM-S926 و SM-S928 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
- لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Samsung بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆك گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بە بەراورد بە توانا و تەزووی پێوانەکراو لەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری خەمڵێنراوە، لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ (فایلی ڤیدیۆیی بە ڕوونیی 720p کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە) و پەخشکردنی دەنگ (فایلی mp3 بە کوالێتی 192kbps کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە و بە کوژاندنەوەی ڕوونمای LCD)، بە ڕێککەوت یەک لەدوای یەک. کاتەکانی ڕاستەقینەی ماوەی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراویی ئینتەرنێت، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
- گواستنەوەی بەتەل لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویستی بەوەیە کە ئامێرەکانی وەرگر و نێرەر Android™ 4.3 یان دواترییان هەبێت. دەکرێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ ئەنجامبدرێن لەڕێی گرێدراوی بێتەل. بۆ گرێدانی بێتەل، پێویستە ئامێرەکانی وەرگر و نێرەر Android™ 4.0 یان دواترییان هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store داگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبێت.
- گواستنەوەی بەتەل لە ئامێرەکانی iOSـەوە پێویستی بەوەیە ئامێری وەرگر Android™ 4.3 یان دواتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. دەشێت گواستنەوەکان بەبێ کێبڵ لەڕێی گرێدراوی بێتەل یان iCloud ئەنجامبدرێن. بۆ گواستنەوەیێکی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یان دواتری هەبێت، و ئامێری نێرەر iOS 12 یان دواتری هەبێت. بۆ گواستنەوە بە iCloud پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یان دواتری هەبێت، و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”ڕێکخستنەکان“ لەسەر مۆبایلە Galaxyـە نویێیەکەت بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store داگرە. گواستنەوەی بێتەل پێویستی بە داگرتنی ئەپی Smart Switch هەیە لە App Store لەسەر iPhone یان iPadـەکەت. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی شێوازی گواستنەوە جیاوازبێت.
- پێشنیاردەکرێت گرێدانی بەتەل بەکاربهێندرێت لە کاتی گواستنەوەی کۆمەڵێک زانیاری جۆراوجۆر لە یەک کاتدا.
- Galaxy Buds2 Pro ،Galaxy Watch6 و Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێن.
- لەسەر ئامێری Android OS 10 (Q OS) یان دواتر و One UI 2.1 یان دواتر بەردەستە. کۆمپیوتەرە کەسییە پاڵپشتیکراوەکان Samsung Notebooks و Galaxy Book دەگرێتەوە، بە لەخۆگرتنی ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر، و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر کە بە سیستەمی وەگەڕخەڕ Windows 10 2004 یان بەرزتر کاردەکەن و خاوەن درایڤەری بلووتووس وەشانی Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر و درایڤەری Wi-Fi Intel 22.50.07 یاخود بەرزترن.
- Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
- بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و ناوەکانی پەیوەندی، دەکرێت ئەوپەڕی 1,000 فایل بگوازرێتەوە لە یەک کاتدا. هەریەک لە فایلە هاوبەشکراوەکان نابێت لە 3 گێگابایت زیاتر بن و دەکرێت ئەو پەڕی 5 گێگابایت داتا لە ڕۆژێکدا بگوازرێتەوە. لینکەکان دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و ئامێری هەریەک لە نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە.
- Knox Matrix لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy کە خاوەنی One UI 6.0 یان سەرووترن پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
- مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن. ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت. شیاوبوونی ئامێر بۆ ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لەسەر لاپەڕەی Trade-in (ئاڵوگۆڕ و بازرگانیکردندا) بپشکنە.
- ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی کۆگا بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات، یان هەرێم جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەست بوونی شوێنی بیرگەی ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشووتر دامەزرێنراو جیاوازبێت.
- هەموو ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
- +Galaxy S24 ،S24 و S24 Ultra بە IP68 پۆلێنکراون. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بە بەکارهێنان لە کەناردەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
- Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) تەنها لە ئەپە پێشوەختە دامەزراوەکانی Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی تایبەتمەندییەکانی ڤیدیۆکە جیاواز بێت.