کامێرە

پێشنیار نییە
گەڕانی پێشبینی کراو
گەڕانە باوەکان
دوایین گەڕانەکان
پێشنیارکراو
تۆماری ڤیدۆیی بە ئاستی سینەما وادەکات هەموو دیمەنەکان ببنە شاکاری هونەری
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش
جۆرایەتیی نایاب و کاریگەریی وەکو فلیمی سینەما و ڤیدۆی نایاب
ڕوونێتییەک کە چوار هێندە بەهێزتر بێت لە ٤کەی یو ئێچ دی واتە تۆمارەکانت لە بەرزترین ئاستی ڕوونێتی و ڕووناکیدا دەبن، دەتوانیت تۆماری ڤیدۆیی بە ٨کەی بگریت و وەکو دەرهێنەر تەواوی کۆنترۆلت بەسەر ڤیدۆکەدا هەبێت. کۆنترۆلی تەواوەتی تۆمارەکانت بکە لەڕیی ئای ئێس ئۆ و خێرایی وێنەگرتن و فۆکەسی دەستی و چەندان بژاردەی تر لە دۆخی پرۆ ڤیدیۆ دا. دەشتوانیت بە ٢٤ وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدۆ بکەیت و ڕێژەی ١٦:٩ یان ٢١:٩ هەڵبژێریت بۆ ئەوەی هەستێکی سینەمایی بدەیت بە ڤیدۆکانت
شوێنێکی تەپوتۆزاوی کە درەخت لە پشتەوە دەبینرێت. سێبەرێك دیارە بەڵام هۆکاری سێبەرەکە دیار نیە، تا کامێرەکە دەجوڵێت و پیاوێك بە ئۆتۆمبیلێکی کلاسیکیی شینەوە دەردەکەوێت. ئەم پیاوە چاویلکەی خۆرینی لە چاودایە و بە لاری شۆفێری دەکات، لە کۆتاییدا هەر خۆی دیارە لە کورسیی شۆفێردا.
دۆخی پڕۆ کۆنترۆلی تەواوەتیت پێدەدات بە تۆمارە ٨کەی یەکانتدا. کۆنترۆلی خێرایی زووم بکە، زوومکردن بە خاوی بۆ نزیکبوونەوەیەکی دراماتیکی یان زوومکردن بە خێرایی بۆ پیشاندانێکی مەزنی هەموو دیمەنەکە.
*وێنە دانراوەکە بۆ مەبەستی نمایشە. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
بەرنامەی کامێرەکە بۆ کۆنترۆلکردنی زوومکردن دیارە لەسەرووی ڤیدۆکەوە. کامێرەکە ٣ هێندە زووم دەکات بۆ پێشەوە بۆ سەر پیاوێك کە لەسەر تەختەیەکی سەر شەپۆلە و خۆی ئامادەی بازدان دەکات. کە باز دەدات کامێرەکە بە خێرایی زوومەکەی دێتە دواوە بۆ ١ هێندە بۆ گرتنی چونە ناو ئاوەکەیەوە.
مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە مایکرۆفۆنێکی بلوتوسەوە، وەکو گالەکسی بەدس، بۆ هەبوونی کۆنترۆلی تەواوەتی بەسەر ئاستی دەنگەکەدا و دابڕاندنی دەنگی شتەکەت.١ یان ئەو مایکرۆفۆنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاریبێنیت لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا، گۆڕین لە پێشەوە بۆ دواوە یان بەکارهێنانی هەردووکی. بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەنگەی خۆت دەتەوێت و کەمتر لەو دەنگەی ناتەوێت.
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش
*کاتێك دوگمەی لێدان دەستی لێدەدرێت، دەنگەکە بە خودکارانە دەکەوێتە کار
بەرنامەی کامێرەکە بۆ کۆنترۆلی مایکرۆفۆنەکە دیارە لەسەر ڤیدۆکەدا. پیاوێك لە هۆلی وەرزش خەریکی وەرزشە، چواردەور دراوە بە کەلوپەل. وەرزش دەکات و دەڵێت یەك، دوو. لەڕێی بژاردەی ئۆمنییەوە زۆر بەگرانی گوێبیستی دەنگی پیاوەکە دەبین بەهۆی مۆسیقای پاشخانەکەوە. کاتێك ڤیدۆکە دەگۆڕێت بۆ بەکارهێنانی گالەکسی بەدس لیڤ کە وەکو مایکرۆفۆن بەکاریدێنێت، دەنگەکەی زۆر ڕوونتر دەبێتەوە لەچاو مۆسیقای پاشخانەکەدا.
ئۆمنی
Bluetooth
کامێرەکە بکە سەر دۆخی ١٢٠ وێنە لە چرکەیەدا بۆ تۆمارێکی ڤیدۆیی ڕوون و ورد. یان بە هەمان خێرایی راستەقینە یان خاوی بکەوە بەبێ هیچ گۆرانکارییەك لە جۆرایەتی ڤیدۆکەدا. کاتێك ڤیدۆکە لێدەدەیتەوە ڕووکارەکە بە خودکارانە دەچێتە سەر ١٢٠ هێرتز بۆ کاریگەرییەکی پڕاوپڕ و تەواوەتی.٢2
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش
بەرنامەی کامێرەکە بۆ تۆماری ئێف ئێچ دی بە ١٢٠ وێنە لە چرکەیەدا خەریکی تۆمارکردنە. پیاوێك لە هۆڵی وەرزش خەریکی وەرزشە بە گوریسەکان. کاتێك ڤیدۆکە بە خێرایی ئاساییە ڤیدۆکە وەکو ژیانی راستەقینە وایە. کاتێك خاو دەکرێتەوە بۆ ١/٤، بە ئاسانی دلۆپە ئاوەکان دەبینیت لە گوریسەکەوە بە خاوی، وەکو فلیم وایە.
قوڵێتیی وێنەی پشتەوە دەستکاری بکە بەهەمان فۆکەسی کامێرەی جۆری دی ئێس ئێڵ ئار بۆ ڤلۆگەکانت. پاشان نایابێتیی دیمەنەکە زیاد بکە بە هەڵبژاردنی چەندان کاریگەریی و گۆڕینی ڕێژەی کاریگەریەکە: لێڵێتی، بازنەی گەورە، خالی رەنگ، شکاندن.
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، بە فلتەری لێڵێتی وێنە گیراوە لە ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆدا. وێنەی پشتەوە دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی ژنەکە و سەوزاییەکانی زیاتر دەربکەون.
ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، فلتەری بازنەی گەورە لە ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆدا بەکارهێنراوە. وێنەی پشتەوە زیاتر لێڵکراوە و رووناکیەکە کاریگەریی چەپکە گوڵی کراوەتە سەر
ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، فلتەری خالی رەنگ بەکارهێنراوە لە ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆدا. تەنها ژنەکە و سەوزاییەکانی رەنگاورەنگن، وێنەی پشتەوە رەش و سپی کراوە.
ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، فلتەری شکاندن بەکارهێنراوە. بە روونی خۆی و سەوزاییەکەی دیارە و وێنەی پشتەوە بە رەنگی جیاوازە و وادیارە دەشكێت.
بە تەنها یەک پەنجە لێدان لە وێنەگرتنەوە بۆ دەستکاریکردن
٨کەی واتە ڤیدۆیەکی هەرە ڕوون و ئاست بەرز، بۆ ئەوەی هەموو وێنەیەك ئاست بەرز بێت بە هەمان شێوە. هێلی کاتەکە بجوڵێنە و ئەو دیمەنەی دەتەوێت بدۆزەوە کە لەوانەیە پێشتر نەتبینیبێت
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
تۆماری ڤیدۆیی ٨کەیی پیاوێك ئۆتۆمبیلێکی کلاسیک لێدەخوڕێت لەسەر ڕێگەیەکی تەپوتۆزاوی و درەخت لە پشتەوە دیارە. وێنەکانی تر لادەچێت تا دیمەنی شۆفێرەکە دەبینین لەناوەراستی وێنەکەدا و زۆر نایاب دیارە و دیمەنێکی ڕوونە کە ئەگەر ٨کەی نەبوایە نەدەبینرا
ژیریی دەستکردی کامێرەی هەرە پێشکەوتوو بۆ ئەو وێنانەی شایستەی بەشداریپێکردنن
پەنجە بدە لە دوگمەی کامێرە و دەست بکە بە تۆمارکردن بۆ چەند چرکەیەك (بەپێی خواستی خۆت)، پاشان مۆبایلەکەت کارەکانی پاش تۆمارکردن دەکات. چەند فۆرماتێکی جیاوازت دەداتێ و تەنانەت پێشنیارت بۆ دەکات کامەیان باشترینە. بۆ وێنەی جۆری پۆرترەیتیش، وێنەیەکت دەداتێ بە ئاستی ستۆدیۆ لەگەڵ رەنگی دیار و روون لە پشتەوەدا.٣3
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
کارکردن بە بەرنامەی کامێرەکە بۆ یەک وێنەگرتن دیارە لەسەر ڤیدۆکەدا. ڤیدۆی گۆشت برژاندنە لەگەڵ هاوڕێیاندا. پیاوێك خواردنەکە لەسەر مقەڵیەکە لادەبات و بۆنی خواردنەکە دەکات. پیاوێکی تر لەسەر مێزێك دانیشتوە و یاری بە لیمۆ دەکات بەڵام دەوەستێت و لیمۆکە بەرچاوی دەکەوێت و دەموچاوی پێکەنیناوی دەردەکات. لە تەنیشتیەوە ژنێکە پەرداخێکی بەدەستەوەیە و ئاماژە بۆ کارمێرەکە دەکات. تۆماری یەک جاریەکە تەواو دەبێت و ئەنجامەکە لەسەر رووکارەکە دەردەکەوێت
سەرکەشییە نایابەکان شایستەی بەشداریپێکردنن، لەڕێی تایبەتمەندی بێ جوڵەوە لە گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترادا ئەو وێنەیەی دەیگریت بە روونی و بێ لەرزین دێتە دەر. ڕێککردنەوەی ژیریی دەستکردنی پێشکەوتوو وێنەکە ڕێك دەکاتەوە و پیکسلە گەورەکان وادەکەن جوڵەکان روون بن.
ڤیدۆی بەراوردکردنی تەنیشت بە تەنیشتی پیاوێك بە پاسکیلێکەوە لەسەر لاڕێیەک. بە خێرایی پێچ و ئەملاولا دەکات. لەلایەکدا ڤیدۆکە کراوە بەبێ بەکارهێنانی تایبەتمەندی بێ لەرزین، وێنەکان لێل و تەلخ و وردەکاریەکان دیار نین. لەلاکەی تردا ڤیدۆکە بە تایبەتمەندی بێ لەرزین کراوە کە وردەکاریەکان ڕوون دیارن و هیچ لەرە و لەرزینێك بوونی نیە.
پیکسلی زیاتر، زوومی زیاتر، رووناکیی زیاتر
ملیۆنان پیکسلی تر واتە هێندەی تر ڕوونێتی بۆ وێنەکان. بە کامێرەی ١٠٨ میگاپیکسل لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا و کامێرەی ٦٤ میگاپیکسل لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ دەتوانیت وێنەکان بێنیتە پێشەوە و بەشی پشتەوەش هێندەی تەواوی وێنەکە بەڕوونی دیارە.
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
بە زوومی هاوێنە و دیجیتالی ٣ هێندە زووم بکە لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ و ٥ هێندە زووم بکە لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا.٤ پاشان زوومی هەرە روون بەکاربێنە بۆ زوومکردنی ٣٠ هێندە و ٥٠ هێندە. بەبێ لەدەستدانی وردەکاریەکان.٥5
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
دوو ژن لەسەر کەناراوەکە دانیشتوون. کە زووم دەکەیت دەبینیت پیاوێك لە وێنەی پشتەوە سەرقاڵە. زیاتر زووم دەکەیت دەبینیت خەریکی دروستکردنی قەڵایەکی گەورەی لمینە
شەو دادێت
پیاوێك خەریکی خۆ کێشانەوەیە بۆ ئامادەکاری بۆ راکردن. وێنەیەک بەبێ دۆخی شەو بە گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا و دانەیەک بە دۆخی شەوەوە. وێنەی دۆخی شەوەکە ڕوون و رووناکە و رەنگی زیاتری هەیە بەراورد بە وێنەکەی تر.
قەبارەی پیکسلی گەورەکراو و تایبەتمەندی (نۆنا بینینگ)ی پێشکەوتوو وادەکات گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا وێنەی هەرە روون و رووناک بگرن کاتێك رووناکیەکە کەمە.٦ برۆ دۆخی شەو چەند وێنەیەك بکە بە یەک وێنەی رووناک و بێ جوڵە.
بە کامێرەی ١٢ میگاپیکسلی ئەلترا واید وێنەکانت فراوان بکە. بە کامێرەی ١٠٨ میگاپیکسلی واید ئەنگل وێنەی رووناک بگرە لە شوێنی کەم رووناکیدا و تەنانەت ٥ هێندە برۆ پێشەوە بە زوومی هاوێنەیی لەسەر کامێرەی ١٢ میگاپیکسلیی تێلیفۆتۆ
*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت
خۆت پەیوەست بکە بە هەژماری مایکرۆسۆفتەکەتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ وێنەکانت بەرز بکەیتەوە بۆ وەن درایڤ
دڵخوازەکانی گالەکسی کە ئەزموونی کامێرەی پرۆ گرەید باشتر دەکات
وێنە و ڤیدۆ بە سێبەری رەنگی راستەقینە و نایاب بگرە
کامێرە هەرە خێراکان تا ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا دەگرن و تۆمارەکان خاو دەکەنەوە بۆ خاوترین ئاست.٧7
کامێرەکانی پشتەوە و پێشەوە بە ٤کەی یو ئێچ دی وێنە دەگرن
رەنگ و جیاوازیەکان وەکو خۆیان دەگیردرێن لە هەر دیمەنێکدا بە تایبەتمەندیی ئێچ دی ئاڕ ١٠+ و داینامیک تۆن ماپینگ.٨ 8
Quick and easy product registration..
Receive up-to-date personalized services and tips.
ژمارهی سیریاڵەکەت داخڵ بکە /IMEI
Scan the QR code on your products for easy registration.
* ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەسەر ئامێرەکانی ناوماڵ و مۆنیتەرەکانی B2Cـی Samsung کە زیرەک نین پاڵپشتی دەکرێت.
Quick and easy product registration.
S/N یان IMEIـی دروستت داخڵ کردووە. ئێستا مۆدێلی بەرهەمەکەت هەڵبژێرە.
SM-G996BZKGEUA
Serial Number: R3CR508WNAH
تکایە بە ئامێرێکی جیاواز هەوڵبدەرەوە.