مایکڕۆوەیڤ لەگەڵ گڕیل، قەبارەی 40 لیتر
MG40DG5524ATSG
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
جوان و خۆڕاگر
دیزاینی پاک و هاوچەرخ
دیزاینی دەسکی شاراوە و ناوبۆش
هەستێکی تەواو هاوچەرخ و دیزاینێکی ناوازەی جوان و بێوێنە بە چێشتخانەکەت ببەخشە. دەرگایەکی ڕووتەختی بچوک کە بە ستیلی دژە ژەنگ ڕازێنراوە* و دەسکی ناوبۆشی لەسەر بەشی سەرەوە و خوارەوەیدا هەیە. بەم چەشنە بریقەدار دەردەکەوێت، لە ئاستی خۆی دەرناچێت و بە بەکارهێنانی هەریەک لە دەسکەکان دەتوانیت بە ئاسانی دەرگاکەی بکەیتەوە.
* بە دوو بژاردەی ڕەنگ بەردەستە : زیویی، ڕەش. ڕەنگە ئەو ڕەنگ(ان)ـەی بەردەستن بەپێی وڵات جیاوازبێت.
خۆڕاگری و گونجاوی
گەرمکەر
چیژ لە شێوازێکی خۆڕاگر و گونجاوی ئامادەکردنی خواردن وەربگرە. گەرمکەرەکەی لە کانزا دروستکراوە و بە ئاسانی بە زەبری ئاسایی تێکناشکێت. لە دەرەئەنجامدا بۆ پاراستنی پێویستی بە کەڤەری گەرمیی نییە، ئەمەش وادەکات پاککردنەوەی ئاسانتر بێت.
کات پاشەکەوت بکە لە خاکرددنەوەدا
Power Defrost (خاوکردنەوەی بەهێز)
لە خاوکردنەوەی پێکهاتەکان کات پاشەکەوت بکە. Power Defrost (خاوکردنەوەی بەهێز) بوارت پێدەدات لە نێوان 4 جۆری خواردنی باو هەڵبژێریت: گۆشت، پەلەوەر، ماسی، نان/کێک. جۆر و کێشی خۆراکەکە داخڵبکە، ئیتر ئەو کات و توانای گشتی خاوبوونەوە دیاری دەکات.* بە هەمان شێوە دەتوانیت بە خێرایی پێکهاتەکان ئامادەبکەیت** و ماددە خۆراکییەکان بپارێزیت.
* ڕەنگە بۆ هەندێک بابەتی خۆراکی نەگونجێت. ڕەنگە ئەنجامەکە بەپێی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان جیاوازبێت.
** لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی بەگوێرەی ستانداردی IEC.
کۆنتڕۆڵی خێرا و ئاسان
کۆنتڕۆڵ بە دوگمەی خولاوە و ئەزموونیی بەکارهێنەری سادە
چێژ لە شێوازێکی ڕێک و گونجاو بۆ چێشت لێنان وەربگرە. پانێلی کۆنتڕۆڵ ئەزموونێکی ئاسان بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات لەبەرئەوەی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکە سەرەکیانەی کە زۆرترین جار بەکاردەهێنرێن، تەنها چەند دوگمەیەکی کەمی هەیە. هەروەها دوگمەیەکی خولاوە، بەکارهێنانی ئاسانتر و کۆنترۆڵی ورد دابین دەکات. بۆیە دەتوانیت بە ئاسانی ڕێکخستنەکان هەڵبژێریت و دەستکارییان بکەیت.
ناوەوەی ئاسان خاوێندەکرێتەوە
™CERAMIC INSIDE (ناوەوەی سیرامیکی)
بە ئاسانی دوای ئامادەکردنی خواردن پاکی بکەرەوە. CERAMIC INSIDETM دەتوانرێت بەبێ کڕاندن پاک بکرێتەوە و ڕەنگەکەی ناگۆڕێت*. Hohenstein ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە "مینای فڕنی مایکرۆوەیڤ" چالاکیی دژە بەکتریا بە ڕێژەی %99.9 نیشان دەدات**. وە نزیکەی 24 هێندە زیاتر بەرگری دژی شوختی هەیە بە بەراوەرد لەگەڵ ستیلی دژە ژەنگ***.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی. تاقیکردنەوەی 1. پلەی گەرمی بەرز و ڕادەی شێ: 120 کاتژمێر لە تەنکی شێدا لە پلەی گەرمی 60 پلەی سەدی و %90ـی شێداردا. تاقیکردنەوەی 2. ماددە کیمیاییەکان: (آ) بەرگری دژە ترش: 15 خولەک لە گیراوەی ترشی سیترۆنیکدا. (ب) بەرگری دژە تفت: 15 خولەک لە گیراوەیەکی کاربۆناتی سۆدیۆم بە بێ ئاو. دواتر هەردووکیان بۆ ماوەی 1 کاتژمێر لە گیراوەی %5 سۆدیۆم هایدرۆکسایددا خووسان. دەرەنجام: هیچ شتێکی نائاسایی نەدۆزرایەوە.
** بەگوێرەی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی لەسەر بنەمانی ستانداردی ISO 22196. ڕێگری لە گەشەی %99.9ـی بەکتریاکانی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس و ئێشێریچیا کۆلای دەکات. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان بگۆڕێت.
*** لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی، لە ناوەندی Global Technologyـی سامسۆنگ بەگوێرەی ستانداردی ISO 20502. لە ئاستێکی قورسی شوخت، مینای ™CERAMIC INSIDE نزیکەی 24 هێندە لە ستیلی دژە ژەنگ خۆڕاگرترە. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان بگۆڕێن.

شیرینیەکان بە ئاسانی ئامادە دەکرێن
Home Dessert (شیرینی ماڵەوە)
بەبێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدەیت یان فڕنێک گەرم بکەیت، چێژ لە شیرینییە بەتامەکانی ناوماڵ وەربگرە. تەنها ئەو شیرینییە هەڵبژێرە کە ئارەزووی دەکەیت، پێکهاتەکانی تێکەڵ بکە و بژاردەی Home Dessert (شیرینی ماڵەوە) هەڵبژێرە. ئەمە ڕێگایەەکی زۆر ئاسانە بۆ دروستکردنی شیرینی جۆراوجۆر، لەوانە کێکی گوێز، نانی مۆز، کێکى ئیسفنجى، کێکی چوکلاتە و پودینگی هێلکە.
بە باشی خواردنەکان ئامادە بکە
سیستەمی دابەشکردنی سیانی (TDS)
دڵنیابەرەوە لەوەی کە هەر شتێک لێی دەنێیت، لە پیتزاوە هەتا شیری گەرم، بە باشی ئامادە کراوە*. سیستەمی دابەشکردنی سیانی** بە 3 ئاراستە تیشکی مایکرۆوەیڤ دابەش دەکات، بۆیە بە هەموو گۆشەیەک دەگەنو بە چەند ئاراستەیەکدا دەچنە ناوەوەی خواردنەکەوە. دڵنیایی دەدات لەوەی کە هەموو شتێک بە باشی و یەکسانی ئامادەکردێت.
* ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی جۆری ئەو خواردنەی کە ئامادە دەکرێت جیاواز بن.
** ڕەنگە ئەم کردارە لە هەندێک مۆدێلدا بەردەست نەبێت.
خواردن بە وردی ئامادە بکە
Auto Cook (چێشتلێنانی خۆکار)
خواردنی بەتام بەبێ گومان ئامادەبکە. Auto Cook (چێشتلێنانی خۆکار) بۆ 15 جۆری خواردن کە زیاتر ئامادە دەکرێن، وەکو پەلەوەر، پاستا، ماسی و سەوزە بژاردەی هەیە. هەریەکەیان پێشوەختە بە دۆخ، کات و پلەی گەرمی گونجاو بەرنامەیان بۆ داڕێژراوە. تەنها جۆر و کێشی خواردنەکە هەڵبژێرە و ڕێنماییەکانمانی ناو نامیلکەی ڕێنماییەکەدا جێبەجێ بکە*.
* ڕەنگە ئاستی باشیی ئامادەکردنی هەر خواردنێک بەگوێرەی پێکهاتەکان و مێنیوی خواردن جیاوازبێت.
بەکارهێنانی وزەی کەمتر لە ئامادەباشیدا
مۆدی ECO
ئەو ئامێرانەی ناوماڵ کە بەردەوام ڕۆژانە بە کارەبا پێن، بەبێ ئەوەی تۆ هەستی پێبکەیت بڕێکی دیاریکراو لە کارەبا بەفیڕۆ دەدەن. لەگەڵ ئەوەشدا Standby Mode (مۆدی ئامادەباشی) دەتوانێت ئەم بەکارهێنانی وزەی ناپێویستە کەم بکاتەوە*. کاتێک کە تۆ خواردن ئامادە ناکەیت، ڕوونمای فڕنی مایکرۆوەیڤەکە دەکوژێنێتەوە و کەمترین وزە دەخاتەگەڕ بۆ هێشتنەوەی بە ئامادەیی بۆ بەکارهێنان.
* لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی مۆدێلی MW5500 لە Standby Mode (مۆدی ئامادەباشی)ـدا. ڕێچکەی تاقیکردنەوە: وزەی تێچوو = 230V. لە هەلومەرجی ناوماڵدا جێگیری بکە و ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ ماوەی 30 خولەک بپێوە بۆ هەژمارکردنی یەکەمین تێکڕای بەکارهێنانی کارەبا لە Standby Mode (مۆدی ئامادەباشی)ـدا. لە دوای 30 خولەک، هەمان ڕێکاری بەکاربهێنە و ڕێژەی دووەمی تێکڕای بەکارهێنانی کارەبا لە Standby Mode (مۆدی ئامادەباشی)ـدا هەژمار بکە. کۆتا ئاستی بەکارهێنانی وزە بە ژماردنی تێکڕای بەها پێوراوەکانی یەکەم و دووەم دیاری بکە. ئەنجامی تاقیکردنەوە: مۆدی ئاسایی = 0.60W (گۆڕاو). دۆخی ئاسایی = 0.39 وات.

چۆنیەتی پێوانەکردنی
خاسییەتەکان
-
جۆر
Grill
-
قەبارەی لەخۆگرتن
40L (1.4 Cu.ft)
-
بەکارهێنانی وزە (مایکرۆوەیڤ)
1500
-
دەرەوە (پانیxبەرزیxقووڵی)
555 x 313 x 488
-
جۆری بەرهەم
Grill
-
جۆری دامەزراندن
وەستانی سەربەخۆ
-
توانای جێبوونەوەی فڕن
40L (1.4 Cu.ft)
-
ڕەنگ(دەرگا)
ستیلی دژە ژەنگ
-
ڕەنگ (کابینە)
ڕەش
-
شێوازی کۆنترۆڵکردن
دووگمە و پێوەری شێوە کاتژمێری
-
جۆری دەرگا
دەسکی شاراوە
-
مادەی بۆشایی
مینای سیرامیکی
-
قەبارەی ئامێری سووڕانەوە
360
-
جۆری ڕوونما
LED (سپی)
-
گەرمکەری برژێنەر
Sheath
-
سەرچاوەی وزە
240-230 ڤۆڵت / 50 هێرتز
-
وزەی دەرچوو (مایکرۆوەیڤ)
230 V : 850 , 240 V : 900
-
بەکارهێنانی وزە (برژێنەر)
1500 - 1650
-
بەکارهێنانی وزە (زۆرترین)
3000 - 3150
-
بەکارهێنانی وزە (مایکرۆوەیڤ)
1500
-
ئاستی وزە
6
-
کاتژمێر
بەڵێ
-
30 چرکە Plus
بەڵێ
-
مۆدی ECO
بەڵێ
-
خاوکەرەوە (خۆکار / وزە / هەستەوەر)
Power
-
Sensor Cook (چێشتلێنان بە هەستەوەر)
نەخێر
-
Steam Cook (چێشتلێنان بە هەڵم)
نەخێر
-
Auto Steam Cook (چێشتلێنان بە هەڵمی خۆکار)
نەخێر
-
بەرنامە خۆکارەکان
بەڵێ
-
چێشتلێنانی خۆکار
بەڵێ
-
Grill Fry
نەخێر
-
شیرینی ماڵەوە
بەڵێ
-
Bread Defrost
نەخێر
-
Keep Warm (بەگەرمی هێشتنەوە)
بەڵێ
-
Steam Clean (خاوێنکردنەوە بە هەڵم)
نەخێر
-
داگیرسان/ کوژانەوەی ئامێری سووڕانەوە
نەخێر
-
بۆنبڕکردن
بەڵێ
-
قوفڵی سەلامەتی منداڵ
بەڵێ
-
کاتڕاگری چێشتخانە
نەخێر
-
بیرگە
نەخێر
-
دەنگ هەڵکراو/کوژاوە
بەڵێ
-
هەڵبژاردەی زمان
نەخێر
-
ئەوانی تر
Healthy Cooking
-
ڕەفەی تەلبەند
بەڵێ
-
پێناسی ڕێنمایی خێرای
بەڵێ
-
بۆشایی (پانیxبەرزیxقوڵی)
375 x 262 x 392
-
دەرەوە (پانیxبەرزیxقوڵی)
555 x 313 x 488
-
ناردن ( پانیxبەرزیxقوڵی)
627 x 389 x 520
-
کێش (پوخت)
18.0 کگم
-
کێش (ناردن)
21.0 کگم
-
بڕی بارکردن (20/40ft)
240 / 504
-
Wi-Fiـی جێگیرکراوە
نەخێر
-
بەرهەمهێن / هاوردەکار
Samsung Electronics Co.,Ltd.
-
شوێنی درووستکردنی بەرهەم
Malaysia
-
بەرگی پاکێج
Eco(Kraft)
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە