AI بۆ هەمووان بەردەستە

بەشداربە لە سەردەمی نوێی تواناکاندا کە تیایدا بەرهەمەکانی AIـی Samsung دەخرێنە ڕوو.
لە مۆبایلە زیرەکەکان و تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی ناوماڵەوە،
داهێنانەکانی AIـی ئێمە ژیانی ڕۆژانەت بۆ داهاتوویەکی باشتر دەگۆڕن.

وەک AIـیەکی متمانەپێکراو کە لێت تێدەگات،
ئێمە چارەسەرەکانی ئاسایشی وەک Samsung Knox و AIـی سەر ئامێر لە پێشینە دادەنێین، دڵنیات دەکەینەوە
کە بە ئارامی دەروونییەوە چێژ لە ژیانی پاڵپشتیکراو بە AI وەربگریت.

بزانە کە چۆن AIـی ئێمە بەهێزت دەکات

Galaxy AI گەیشت

گرنگترین شتی داهاتوو ئێستا لە دەستتدایە. لەگەڵ Galaxy AI جیهانێکی نوێ لە تواناکان بکەرەوە.

 

Circle to Search¹

بازنەیەک لەدەوری بکێشە، بیدۆزەرەوە. ڕێک بەو شێوەیە
لە مۆبایلێکدا شاشەی UIـێک هەیە. S Penـێک بەکاردێت بۆ شوێنپێهەڵگرتنی جانتایەک کە لە پەنجەرەی ئینتەرنێتەکەدا دەبینرێت. جانتاکە دەناسرێتەوە و گرێدەدرێت بە پەڕەیەکی ئەنجامی گەڕانی Googleـەوە سەبارەت بە جانتاکە. دەقی ‘Circle to Search with Google’ لەنزیک مۆبایلەکەوە نوسراوە. لە مۆبایلێکدا شاشەی UIـێک هەیە. S Penـێک بەکاردێت بۆ شوێنپێهەڵگرتنی جانتایەک کە لە پەنجەرەی ئینتەرنێتەکەدا دەبینرێت. جانتاکە دەناسرێتەوە و گرێدەدرێت بە پەڕەیەکی ئەنجامی گەڕانی Googleـەوە سەبارەت بە جانتاکە. دەقی ‘Circle to Search with Google’ لەنزیک مۆبایلەکەوە نوسراوە.
 

Live Translate²

ئاسانترین ڕێگەیە بۆ گفتوگۆکردن
 

Photo Assist³

قەبارەکەی بگۆڕە، دووبارە دەستکاری بکە. ڕێک بەو شێوەیە

سەردەمێکی نوێی تەلەفزیۆنی Samsung AI

هەموو ساتەکان خۆشتربکەوە بە پاڵپشتیی 5NQ8 Al Gen3 Processor.

 

AI Upscaling6

ناوەڕۆکەکەت بگۆڕە بۆ کوالێتی ناوازەی 4K/8K
Neo QLED 8Kـێکی وەستاو هەیە. لەسەر شاشە، ژنێک هەیە کە بەسەر بەردێکدا سەردەکەوێت. وا دیارە نیوەی شاشەکە ڕوونییەکی تا ڕادەیەک بەرزی هەیە بە بەراورد بە نیوەکەی تر. لەخوارەوە لای ڕاست، نیشانەیەک هەیە کە نوسراوە ‘Samsung NQ8 AI Gen3 Processor’. Neo QLED 8Kـێکی وەستاو هەیە. لەسەر شاشە، ژنێک هەیە کە بەسەر بەردێکدا سەردەکەوێت. وا دیارە نیوەی شاشەکە ڕوونییەکی تا ڕادەیەک بەرزی هەیە بە بەراورد بە نیوەکەی تر. لەخوارەوە لای ڕاست، نیشانەیەک هەیە کە نوسراوە ‘Samsung NQ8 AI Gen3 Processor’.
 

Active Voice Amplifier Pro7

ڕوونی دەنگی باشترکراو لە شوێنی سەرقاڵکەردا
Neo QLED 8K ـێکی لێیە کە بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە. لەسەر شاشە، پیاوێکی لێیە کە تەلەفۆن دەکات. بە کارایی Active Voice Amplifier Pro دەنگی تەلەفزیۆنەکە ڕوون دەبێتەوە. لە خوارەوە لای چەپ، سەگێک وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەنگی تەلەفزیۆنەکە دەوەڕێت. لەخوارەوە لای ڕاست، نیشانەیەک هەیە کە نوسراوە ‘Samsung NQ8 AI Gen3 Processor’. Neo QLED 8K ـێکی لێیە کە بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە. لەسەر شاشە، پیاوێکی لێیە کە تەلەفۆن دەکات. بە کارایی Active Voice Amplifier Pro دەنگی تەلەفزیۆنەکە ڕوون دەبێتەوە. لە خوارەوە لای چەپ، سەگێک وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەنگی تەلەفزیۆنەکە دەوەڕێت. لەخوارەوە لای ڕاست، نیشانەیەک هەیە کە نوسراوە ‘Samsung NQ8 AI Gen3 Processor’.
 

AI Auto Game Mode?8

بە شێوەیەکی خۆکار ڕێکخستنەکان بەپێی ژانرا باشتر بکە
شاشەیەکی تەلەفزیۆن هەیە کە لەسەر Game Modeـی RPG دانراوە. لە پشتیەوە شاشەی Game Mode (مۆدی یاری)ـی جۆراوجۆر هەن. لەخوارەوە لای ڕاست، نیشانەیەک هەیە کە نوسراوە ‘Samsung NQ8 AI Gen3 Processor’. شاشەیەکی تەلەفزیۆن هەیە کە لەسەر Game Modeـی RPG دانراوە. لە پشتیەوە شاشەی Game Mode (مۆدی یاری)ـی جۆراوجۆر هەن. لەخوارەوە لای ڕاست، نیشانەیەک هەیە کە نوسراوە ‘Samsung NQ8 AI Gen3 Processor’.

کەمتر ئەنجامبدە، زیاتر بژی لەگەڵ Bespoke AI

AI و چارەسەرە گرێدراوەکان کە کاتی بەتاڵی زیاتر و پاشەکەوتکردنی وزەی گەورەترت پێدەبەخشن.

 

AI Energy Mode13

بە شێوەیەکی خۆکار وزەی کەمتر بەکاربهێنە
 

AI Wash12

شۆردنی باشترکراو بە هەستکردن بە قوماش و ئاستەکانی پیسی

بزانە چی نوێ هەیە

* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکان و بەرهەمەکانیAI بەپێی وڵات جیاوازبێت.

ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی مۆبایل

* ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI.

*Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندی AI ـەوە دەدرێن.

* تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابین دەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی AI دابینکراو لە لایەن لایەنی سێیەمەوە.

* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.

1. Circle to Search هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

2. Note Assistپێویستی بە پەیوەندی تۆڕ و چوونەژوورەوەی ئەکاونتی سامسۆنگ هەیە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی زمان جیاواز بێت. تایبەتمەندی پوختە بۆ Note Assist چالاک دەکرێت کاتێک ژمارەیەکی دیاریکراو لە کاراکتەرەکان جێبەجێ دەکرێن و لە ژێر سنووری کاراکتەرەکاندا بێت. تایبەتمەندی تۆمارکردنی دەنگ بۆ Note Assist لەوانەیە لە هەندێک وڵاتدا پشتگیری نەکرێت. فایلە دەنگییەکان دەبێت ماوەیەکەیان لە خوار ٣ کاتژمێرەوە بێت بۆ ئەوەی پرۆسێس بکرێن. گەرەنتی وردی ئەنجامەکان نییە.

3. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکانی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12MP دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن AIـەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.

4. Interpreter (وەرگێڕ) پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاواز بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی کردار بەگوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە بگۆڕێت. وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت

ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی تەلەفزیۆن

5. Processorـی NQ8 AI Gen3 تەنها لەسەر Neo QLED 8K QN900Dـی ساڵی 2024 بەردەستە

6. ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاواز بێت. ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و Game Mode کارنەکات.

7. چالاککردن لە پێڕستی تەلەفزیۆنەکەدا پێویستە بۆ کارپێکردنی Active Voice Amplifier Pro.

8. AI Auto Game Mode تەنها بۆ هەندێک یاریی کۆنسۆڵ بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوون بە گوێرەی ناوەڕۆک و فۆرماتی یارییەکە جیاواز بێت.

ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی ئامێرەکانی ناوماڵ

9. * لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. تەنها درک بەبوونی مرۆڤ دەکات لەسەر بنەمای ئاماژە بینراوە گشتییەکان، و ناتوانێت کەسەکان بناسێتەوە. ڕەنگە تواناکانی ناسینەوە سنوورداربن ئەگەر هەموو جەستەی کەسەکە نەبینرێت.

10. کاتێک کامێڕا کاردەکات گڵۆپی سوور دادەگیرسێت. دەتوانرێت شێوەی دەرکەوتنی بەکارهێنەر بگیرێت، بەڵام دەوروبەری کەسەکە تڵخ دەکرێت، جگە لە کەلوپەلە خۆراکییەکان. هەتا مانگی نیسانی ساڵی 2024، AI Vision Inside دەتوانێت 33 ماددەی خۆراکی وەک سەوزە و میوەی تازە بناسێتەوە. ئەگەر خواردنەکە نەناسرێتەوە، لەوانەیە وەک شتێکی نەناسراو لیست بکرێت. AI Vision Inside ناتوانێت هیچ شتومەکێکی خۆراکی لە سەبەتەی دەرگای سەلاجە یان بەفرگردا دەستنیشان یاخود لیست بکات. لەسەر بنەمای مۆدێلەکانی فێربوونی قووڵ شتومەکی خۆراکی دەناسێتەوە، کە ڕەنگە جار جار نوێ بکرێتەوە بۆ باشترکردنی دروستیی. ڕەنگە بە مەبەستی دروستیی پێویستبکات بەکارهێنەر خۆی دەستکاری لیستەکە بکات. ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. پێویستە هەمان هەژمار بۆ چوونەژوورەوە لە نێوان ئامێرەکاندا بەکاربهێنیت.

11. تەنھا لە چەند مۆدێلێکی دیاریکراودا بەردەستە. * لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. پێویستە قاپێک لە ناوەڕاستی فڕنەکەدا دابنرێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ناسینەوە. ڕەنگە دروستیی ناسینەوەکە بەپێی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان جیاواز بێت، وەک جۆری پێکهاتەکان، پاکوخاوێنی بۆشاییەکە و ئاستی ڕووناکی ژوورەکە. بۆ زانیاری زیاتر و وردتر، تکایە سەیری نامیلکەی ڕێنمایی بکە.

12. تواناکانی دۆزینەوە و هەستکردن بە خولی AI Wash و AI Dry لەسەر بنەمای مۆدێلە فێربوونە قووڵەکانی ئێمەیە کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕاهێنراون و ڕەنگە ئەنجامێکی نادروست یان هەڵە بەدەستبهێنن. ڕەنگە جارجارە کۆمەڵە داتای نوێ بخرێنە ناو شێوازی فێربوونی تایبەت بە ئێمەوە بۆ باشترکردنی دروستییەکەی. هەستەوەری پێکهاتە بڵاوەکان بۆ هەموو کێشێک کاردەکات، لەکاتێکدا هەستەوەری قوماش بۆ 8lbs و کەمتر کاردەکات. ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان بەگوێرەی بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاوازبن. بۆ ڕێگریکردن لە دڕان و شیبوونەوە، لەگەڵ قوماشی هاوشێوەدا بیشۆ. بە پشتبەستن بە ئەلگۆریزم لەسەر بنەمای AI.

13. ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بەپێی بەراوردکردنێکی پلەی گەرمی ڕێکخستنی ڕەسەنە لە کاتی بەکارهێنانی AI Energy mode و بەبێ بەکارهێنانی AI Energy mode. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخ و شێوازەکانی بەکارهێنان بگۆڕێن. * لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. SmartThings ئاگانامەیەک پیشان دەدات پێش چالاککردنی ئەلگۆریزمی پاشەکەوتکردن لە هەردوو 'مۆدی زۆرترین' و 'مۆدی شیاو بۆ دەستکاریکردن.'